بەوێنە، بەغدا ئاو دایپۆشی



 

زۆربەی شەقامەكانی بەغدای پایتەخت ئاوی باران دایاندەپۆشێت و جوڵەی هاتووچۆش ڕادەوەستێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، زۆربەی شەقامەكانی بەغدای پایتەخت نوقمی ئاوی باران بوون و جوڵەی هاتووچۆش ڕاوەستا، بەو هۆیەی زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاتووچۆیان دەكرد لەنێو ئاوە وەستاوەكاندا كوژانەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە ناوچەكانی نیشتەجێی هاووڵاتیان، ئاوی باران كۆڵان و گەڕەكەكانی پڕكردووە، بەو هۆیەی بۆ ماوەی چەند كاژمێرێك بارانی بەلێزمە شارەكەی گرتەوە.

لەماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا، بارانی بەلێزمە بەغدا و پارێزگاكانی عیراقی گرتەوە، بە وتەی سادق عەتیەى كەشناسی عیراقيش، بارانبارینەكە بەردەوام دەبێت و لە سبەينێ‌ پێج شەممە، شەپۆلەكە كۆتایی دێت، یان كەمدەبێتەوە.

 

یەكەم تانكەری گازی شل لە ئەمریكاوە گەیشتە ئەڵمانیا
پێشت یەكەم تانكەری گازی شل لە ئەمریكاوە گەیشتە ئەڵمانیا
مووچە و میلاكی بەشێكی مامۆستایان دەخرێتە سەر عێراق
دواتر مووچە و میلاكی بەشێكی مامۆستایان دەخرێتە سەر عێراق
ەیوەندیدار