رامۆسیش بۆ سعودیە



ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان سوپرایزێكی تر لەلایەن یانەی نەسری سعودییەوە ئاشكرا دەكەن كە لەمجارەدا خۆی لە پەلكێشكردنی سێرخیۆ ڕامۆس بەرگریكاری یانەی پاریس سان جێرماندا دەبینێتەوە.

ڕۆژنامەی “ماركا”ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، ئەو بۆندەی لەلایەن یانەی نەسرەوە پێشكەش بە سێرخێو ڕامۆسی تەمەن 36 ساڵان كراوە، ناكرێت ڕەتبكرێتەوە.

“ماركا” نوسیویەتی، ڕامۆس بیر لە پەسەندكردنی بۆندەكەی نەسری سعودی دەكاتەوە، بە تایبەت كە بۆندەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا كۆتایی دێت.

ڕامۆس بە ئیدارەی نەسری ڕاگەیاندووە كە بەمنزیكانە وەڵامی بۆندەكەیان دەداتەوە.

 

وردەكاری بەئەلیكترۆنی كردنی لیستی مووچە و خانەنشینان ئاشكرادەكرێت
پێشت وردەكاری بەئەلیكترۆنی كردنی لیستی مووچە و خانەنشینان ئاشكرادەكرێت
كێ‌ دەتوانێت “پاسەوانی پارەكانی عێراق” بۆ 400 ملیارەكە ڕازی بكات؟
دواتر كێ‌ دەتوانێت “پاسەوانی پارەكانی عێراق” بۆ 400 ملیارەكە ڕازی بكات؟
ەیوەندیدار