داوای بەشە شەكری هاووڵاتییان دەكرێت



بەشە شەكری سێ‌ مانگی ساڵی ڕابردووی چەند ناحیەیەكی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشنەكراوە و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكە داوای دابەشكردنی دەكات.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، تائێستا بەشە شەكری سێ‌ مانگی ساڵی ڕابردووی هاووڵاتییان لە چەند ناحیەیەك دابەش نەكراوە.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، بەشە شەكری هاووڵاتییان بۆ مانگەكانی 8,9,10 یە كە دابەشنەكراوە.

دەشڵێت، بۆئەو مەبەستە پەیوەندی بەبەڕێوەبەرایەتی خۆراكی سلێمانی دەكەین دەست بەجێ هەرسێ بەشە شەكر بەسەر ئەو ناوچانە دابەشە بكات كەوەریان نەگرتووە.

May be an image of 4 people, people standing, indoor and brick wall

تەرمی قوربانیانی هێرشەكەی پاریس ڕەوانەی كوردستان دەكرێنەوە
پێشت تەرمی قوربانیانی هێرشەكەی پاریس ڕەوانەی كوردستان دەكرێنەوە
نەپەگە كوژرانی نزیكەی سێ هەزار سەربازی توركیای ڕاگەیاند
دواتر نەپەگە كوژرانی نزیكەی سێ هەزار سەربازی توركیای ڕاگەیاند
ەیوەندیدار