نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین كردەوە



دوای گەیشتن بە بەرزترین نرخی لە مێژوودا، جارێكی دیكە نرخی زێڕ لە بازاڕی جیهانی و هەرێم ڕووی لە دابەزین كردەوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ دوای گەیشتنی بە بەرزترین ئاست، كە نرخی ئۆنسەیەك گەیشتە 2440 دۆلار، جارێكی دیكە ڕووی لە دابەزین كردەوە و زیاتر لە 50 دۆلار دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ شەممە نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بە 2 هەزار و 387 دۆلارە و نرخی یەك لیرە بە 505 هەزار دینارە.

ڕاشیگەیاند، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 577 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 505 هەزار و عەیاری 18 بە 433 هەزار دینارە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی كاریگەری شەڕەكانی ئۆكراینا و غەززەوە نرخی زێڕ بەجۆرێك بەرزبۆتەوە، كە لە سەردەمی سەرهەڵدانی كۆرۆنا و كەرەنتینەی گشتیدا هێندە بەرزنەبۆتەوە.

دادگای فیدڕاڵی بۆ دوو سكاڵا لەسەر هەرێم كۆدەبێتەوە
پێشت دادگای فیدڕاڵی بۆ دوو سكاڵا لەسەر هەرێم كۆدەبێتەوە
هەندێک ئاسنی تاوەرێکی کارەبا دزرا
دواتر هەندێک ئاسنی تاوەرێکی کارەبا دزرا
پەیوەندیدار