سەڵاحەدین بەهادین: مێژووی كورد واتە مێژووی مینبەر و حوجرە و زانایانی ئاینی



 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەركی پیرۆزی زانایانی ئاینی و بانگخوازان پاراستنی شوناسی ئاینی و ئەخلاقی گەلەكەمانە لەهەر پیلان و شاڵاوێكی فەساد كە دەیەوێ تاك و خێزانی كوردستانی دووچاری داڕوخان و شكست بكات.

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە سەیدصادق لەمیانەی بەشداریكردنی لە مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ كۆمەڵێك زانا و مامۆستای ئایینی، كە ساڵانێكی زۆر خزمەتیان بە مینبەر و میحرابەكانی كوردستان كردووە، ڕایگەیاند، زانایانی ئایینی مۆمی درەوشاوەی كۆمەڵگەی كوردین و ئەركی هەموولایەكمانە ڕێزلێنانیان بۆ بكەین.

ئەمینداری یەكگرتوو ئاماژەی بۆ ئەركی پیرۆزی زانایانی ئاینی و بانگخوازان و هێز و لایەن و ڕێكخراوە ئیسلامیەكان كرد لە”پاراستنی شوناسی ئاینی و ئەخلاقی گەلەكەمان و ڕێگری لەهەر پیلان و شاڵاوێكی فەساد و تێكدەر، كەدەیەوێ تاك و خێزانی كوردستانی دووچاری داڕوخان و شكست بكات”.

جەختیشیكردەوە، “هەموو ئیسلامیەكان و موحافیزكارانی نیشتیمان یەك ئامانجمان هەیە و پێكەوە ڕووبەڕووی گەندەڵی و پیلانی داروخانی ئەخلاقی دەبینەوە”.

سەڵاحەدین بەهادین ئاماژەی بەوەدا، كە مێژووی كورد واتە مێژووی میحراب و مینبەر و حوجرە و زانایانی ئاینییە، كە بەسەدان زانا و كەڵەپیاوی گەورەی كورد لەڕابروودا دەرچووی زانستە شەرعیەكان بوون، جێگای شانازی ئوممەی ئیسلامیی بەگشتی و كورد بەتایبەتین.

هەندێک ئاسنی تاوەرێکی کارەبا دزرا
پێشت هەندێک ئاسنی تاوەرێکی کارەبا دزرا
وەزارەتی كارەبا لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕوونكردنەوە دەدات
دواتر وەزارەتی كارەبا لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕوونكردنەوە دەدات
پەیوەندیدار