بە خواردنی هەنجیری دڕكاوی چی بەسەر قۆڵۆن دێت؟



هەنجیری دڕکاوی یەکێکە لەو خۆراکانەی، کە بەهای خۆراکی زۆری تێدایە، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە قەڵغانێکی پارێزەر لە هەندێک کێشەی تەندروستی.

ماڵپەڕی “stylecraze” کاریگەری هەنجیری دڕکاوی لەسەر نەخۆشی قۆڵۆن “قۆڵۆنی توڕە” ئاشکرا کردووە.

کاریگەری هەنجیری دڕکاوی لەسەر نەخۆشی ڕیخۆڵەی توڕە چییە؟
هەنجیری دڕکاوی ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵی تێدایە، کە بەشدارە لە دابەزاندنی ئاستی شەکر و گلوکۆز و کۆلیسترۆڵ لە خوێندا جگە لەوەش کارکردنی گشتی قۆڵۆن ڕێکدەخات.

هەنجیری دڕکاوی گلوکۆزی پێویست هەڵدەمژرێت و چەورییە ناتەندروستەکان و زەرداوە زیادەكان لە جەستەدا دەردەكات و ئەمەش قۆڵۆن دەپارێزێت و هەروەها پێکهاتەکانی هەوکردن لەناو دەبەن، بەمەش قۆڵۆن پاک دەکاتەوە و دەیپارێزێت.

سوودەکانی تری هەنجیری دڕکاوی:

– کۆنترۆڵکردنی کێش.
– کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش.
– بەرەنگاربوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان.
– ڕێکخستنی شەکری خوێن.
– ڕێگریکردن لە برینی گەدە.
– گەدە ئارام دەکاتەوە.
– پاراستنی جگەر.
– بەهێزکردنی بەرگری لەش.
– خۆپاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن.
– خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ.
– ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
– پاراستن لە پووکانەوەی ئێسک.
– خۆپاراستن لە جەڵتەی مێشک.
– لە شەقیقە دەتپارێزێت.
– کەمکردنەوەی نەخۆشی پێش سوڕی مانگانە.
– ئێسک و ددان بەهێز دەکات.
– تەندروستی هەرسکردن بەرەوپێش دەبات.
– بەهێزکردنی نینۆکەکان.

فوائد وأضرار التين الشوكى، مهم لصحة الكبار والصغار ولكن بشروط

وەزارەتی كارەبا لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕوونكردنەوە دەدات
پێشت وەزارەتی كارەبا لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕوونكردنەوە دەدات
پۆلیسی بەریتانیا دەیان کۆچبەری کوردی ڕزگارکرد
دواتر پۆلیسی بەریتانیا دەیان کۆچبەری کوردی ڕزگارکرد
پەیوەندیدار