پۆلیسی بەریتانیا دەیان کۆچبەری کوردی ڕزگارکرد



بەلەمێکی کۆچبەران لە کەنداوی ئینگلیز داوای هاوکارییان کرد و لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە ڕزگار کران کە نزیکەی 40 کۆچبەری کوردی تێدابوو.

ئەمڕۆ شەممە بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆییەک لەلایەن چالاکوان و ڕۆژنامونەووس ڕەنج پشدەری ئەوەی نیشاندا، بەلەمێکی چوپی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز بە زیاتر لە 60 کۆچبەرەوە داوای هاوکاری دەکەن، و لە نێویشیاندا چەندین منداڵ و ئافرەت هەیە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە دەردەکەوێت سەرنشینە کوردەکان داوای هاوکاری و بەهاناوەچوون دەکەن، سەرنشینەکانی یەختەکە 60 کەس دەبن و زیاتر لە 40سەرنشینیان کوردن بەشێکیان ژن و منداڵن.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، دوای هەشت كاتژمێر پۆلیسی بەریتانیا لە کەناڵی ئینگلیز لەنێوان بەریتانیا و فەرەنسا سەرنشینانی یەختەكەی لەمردن ڕزگاركردووە و ئێستا سەلامەتن”.

بە خواردنی هەنجیری دڕكاوی چی بەسەر قۆڵۆن دێت؟
پێشت بە خواردنی هەنجیری دڕكاوی چی بەسەر قۆڵۆن دێت؟
شارەزایەكی كەشناسی: بەم زووانە شەپۆلی گەرمای بەتین هەرێم ناگرێتەوە
دواتر شارەزایەكی كەشناسی: بەم زووانە شەپۆلی گەرمای بەتین هەرێم ناگرێتەوە
پەیوەندیدار