شارەزایەكی كەشناسی: بەم زووانە شەپۆلی گەرمای بەتین هەرێم ناگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بەم زووانە شەپۆلی گەرمای بەتین ناوچەكەمان ناگرێتەوە و دەشڵێت: تەوژمە هەوایەكی فێنك درێژ دەبێتەوە بۆ سەر هەرێم و عێراق.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بۆ ماوەیەک و لایەنی کەم تا زیاتر لەیەک هەفتەی تریش هیچ شەپۆلێکی گەرما یان گەرمای بەتین ناوچەکانمان ناگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەوەش بەهۆی ئەوەی سیستەمێکی نزمە پەستان بەتەوژمە هەوای سارد و فێنکەوە ئەم چەند ڕۆژەی داهاتووی ئەم مانگە و سەرەتای مانگ دادەبەزێتەوە سەر خۆرهەڵاتی ئەوروپا و دواتر تورکیا و باکور و ناوەڕاستی ئێران و بیلاد شام هەروەها تەوژمە هەوا فێنکەکە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر هەرێم و عێراق و تاوەکو باکور و ناوەڕاستی سعودیەش دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر ناوچەکانی خۆرئاوای ئەوروپاش بەپێچەوانەوە سیستەمێکی وشک و پەستان بەرز و گەرم جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما دەچێتە سەرووی نۆڕماڵ لەو مەودایهدا شەپۆلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لەناوچەکانی خۆرئاوای ئەوروپا و بەشێکی تری ناوچەکانی ئەوروپا دەکەن.

ڕوونیشی كردەوە، لەسەرناوچەکانی هەرێم تاماوەیەکی باش و زیاتر لەیەک هەفتەی تر شەپۆلەکانی گەرما کپ دەبنەوە و پلەکانی گەرما لەئاستێکی خوار ئاسایی ساڵانە و بۆ ئاستێکی ئاسایی ساڵانە جێگیر دەبن بەهۆی پێچەوانە بوونەوەی ئەو سیستەمەی سەر خۆرهەڵاتی ئەوروپا لەگەڵ خۆرئاوای ئەوروپا.

وتیشی، “لەڕۆژانی داهاتووشدا بای باکوری خۆرهەڵات ناسراو بەڕەشەبا دەستپێدەکاتەوە لەمەودای ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممەی ناوەڕاستی هەفتە زۆرترین چالاکی و خێرایی دەبێت لەزۆرینەی ناوچەکان تا نیمچە بەهێز بۆ بەهێزی دێت بەزۆریش دوو شەممە بەپلەی سەرەکی و دواتر سێ شەممە لوتکەی زیاد بوون و خێراییەکەی دەبێ دوای ناوەڕاستی هەفتەش بەرەو لاوازی و کۆتایی دەڕوات”.

 

پۆلیسی بەریتانیا دەیان کۆچبەری کوردی ڕزگارکرد
پێشت پۆلیسی بەریتانیا دەیان کۆچبەری کوردی ڕزگارکرد
ڤایرۆسی جگەر چییە و نیشانەکانی چین؟
دواتر ڤایرۆسی جگەر چییە و نیشانەکانی چین؟
پەیوەندیدار