لە هەڵەبجە دەستگیرا بەسەر 100 سەر ئاژەڵدا



سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی گلەیی و گازندەی هاووڵاتیان، دەستیان بەسەر 100 سەر ئاژەڵی بەرەڵادا لە شەقام و كۆڵانەكاندا گرتووە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش گلەیی و گازندەی زۆری هاووڵاتیان و بێزار بوونیان بەهۆی بوونی ئاژەڵی بەڕەڵا لەناو کۆڵان و شەقامە گشتیەکاندا و زیان گەیاندن بە دار و درەختی باخچەکانی ناوشار، ئەمڕۆ لەسەر فەرمانی سەرۆکی شارەوانیمان دەستگیرا بەسەر 100 سەر ئاژەڵی بەرەڵادا.

ڕاشیگەیاندووە، ئاژه‌ڵه‌كان لەشەقامە سەرەکیەکانی ناوەندی شاردا بوون.

جەختیشی كردۆتەوە، “بەڵێن دەدەین بە هاوشاریان لەپێناو مافی گشتی و سەقامگیری و پاکڕاگرتنی شار هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی ئاژەڵی بەرەڵا بەردەوام دەبێت”.

ڤایرۆسی جگەر چییە و نیشانەکانی چین؟
پێشت ڤایرۆسی جگەر چییە و نیشانەکانی چین؟
هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەوامی فەرمانبەران لە سلێمانی لە هیچ بارودۆخێكدا نەوەستاوە
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەوامی فەرمانبەران لە سلێمانی لە هیچ بارودۆخێكدا نەوەستاوە
پەیوەندیدار