گوندێکی سنووری چەمچەماڵ بۆردوومان کرا



نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوندێکی سنووری چەمچەماڵ بۆردوومانکرا و ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.

هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 12:30 نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوندی تووتەقەڵ سەربەناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری چەمچەماڵ بۆردوومانکراوە و و ئاگرێكی زۆر لە ناوچەكە كەوتوەتەوە و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردوومانەکە چەند کیلۆمەترێک لە دووری شوێنی نیشتەجێبوونی گوندنشینەکان بووە، چەند جارێکی دیکەش ئەو سنوورە بۆردوومانکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی رابردوو تورکیا گوندی گەڵاڵەی لە سنووری ماوەت بۆردوومانکرد، بەهۆیەوە ئاگر لەناوچەکە کەوتەوە.

 

مانگی داهاتوو کارکردن لە پڕۆژەی میترۆی بەغدا دەستپێدەکات
پێشت مانگی داهاتوو کارکردن لە پڕۆژەی میترۆی بەغدا دەستپێدەکات
سودانی لەگەڵ نوێنەری تورکمانەکانی کەرکووک کۆبووەوە
دواتر سودانی لەگەڵ نوێنەری تورکمانەکانی کەرکووک کۆبووەوە
پەیوەندیدار