سودانی لەگەڵ نوێنەری تورکمانەکانی کەرکووک کۆبووەوە



سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەی تورکمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە و ڕایگەیاند، “گرنگە بەرژەوەندیی خەڵکی کەرکووک لە سەرووی هەر ڕێککەوتنێکەوە بێت”.

ئەمڕۆ شەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەی تورکمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە.

پێکهاتەی تورکمان دوو نوێنەری لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەیە، کە بریتین لە ئەحمەد رەمزی کەریم و سەوسەن عەبدولواحید شاکر، هەردووکیان لە کۆبوونەوەکەدا بوون.

ئەحمەد ڕەمزی نوێنەری تورکمان ڕایگەیاند، پرۆژەمان وەکو بەرەی تورکمانی عێراقی بریتییە لەوەی پۆستی پارێزگار و پۆستە سەرەکییەکانی پارێزگاکە بە نۆرە بێ لەنێوان هەرسێ پێکهاتە سەرەکییەکە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی کۆبوونەوەکەوە بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانییەتی بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان هێزە نیشتمانییەکانی پارێزگاکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لە کەرتەکانی پەرەپێدان، خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی کاری دەزگا خۆجێییەکانی پارێزگاکە.

سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوەکردووەتەوە کە دەبێت بەرژەوەندی خەڵکی کەرکووک بخرێتە سەرووی هەر رێککەوتنێکی هێزە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنەوە.

گوندێکی سنووری چەمچەماڵ بۆردوومان کرا
پێشت گوندێکی سنووری چەمچەماڵ بۆردوومان کرا
ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی دووگیان نەبوون لە ژناندا چیین؟
دواتر ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی دووگیان نەبوون لە ژناندا چیین؟
پەیوەندیدار