کارەبا هاووڵاتییان لە داشکاندن ئاگادار دەکاتەوە



بە مەبەستی سوودمەندبوونی هاووڵاتییان لە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی کرێی کارەبا، لە ڕۆژی پشووی شەممەدا هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر بکەن.

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بە مەبەستی سوودمەندبوونی هاووڵاتییان لە بڕیاری لێخۆشبوونی ٢٠٪ قەرزی کرێی کارەبا لە ڕۆژی شەممەدا، سەرەڕای ئەوەی کە پشووە بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر کراوە دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لەبەرئەوەی ٣١/٧/٢٠٢٤ وەک دوا وادەی لێخۆشبوونی ٢٠٪ قەرزی کرێی کارەبا دیاریکراوە، هۆبەی فرۆشیاری وزە ١ لە بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر /١ لە ڕۆژی شەممە سەڕەڕای ئەوەی کە پشووە کراوە دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژانی دواتریش پارە وەرگرتن تا کاتژمێر ٤:٣٠ ئێوارە بەردەوام دەبێت.

ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی دووگیان نەبوون لە ژناندا چیین؟
پێشت ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی دووگیان نەبوون لە ژناندا چیین؟
گەشتەکان بەرەو پاریسە
دواتر گەشتەکان بەرەو پاریسە
پەیوەندیدار