گەشتەکان بەرەو پاریسە



ئۆڵۆمپیاد یەکێکە لە گەورەترین ڕووداوە وەرزشییەکان لە سەرانسەری جیهاندا، مەزەندە دەکرێت ئۆڵۆمپیادی پاریس- ٢٠٢٤ ئابووری فەرەنسا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە.

بە بەشداری زیاتر لە ١٠٧٠٠ وەرزشوان، یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ٢٦ی تەمموز دەستیپێکرد و بۆ ١١ ئاب بەردەوام دەبێت

لە پێش دەستپێکردنی ئۆڵۆمپیاد وەبەرهێنان لە کەرتی بیناسازی فەرەنسا ئەنجامدراون، لە کاتێکدا ژمارەی زۆری سەردانیکەران بووەتە هۆی زیادبوونی خواست و چالاکییەکان لە کەرتەکانی خزمەتگوزاریدا.

تا ئێستا ٩.٣ ملیۆن بلیت لە کۆی ١٠ ملیۆن بلیت بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤ فرۆشدراوە، ئەمەش بووەتە زۆرترین بلیتی فرۆشراوی یاریی لە مێژووی ئۆڵۆمپیاد.

نرخی بلیتەکان لە نزیکەی ٩٧ دۆلارەوە دەست پێدەکات تا زیاتر لە ٢٩٠٠ دۆلار، هەروەها گرانترینیان خاوەن بلیتەکانە کە پاکێجێکی خواردنیان وەرگرتووە کە نرخەکەی ٤٢٠٠ دۆلارە.

بەپێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گەشتوگوزاری پاریس، گەشتیارانی پایتەختی فەرەنسا لەماوەی ئەو چالاکییەدا دوو ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار خەرج دەکەن.

پێشبینی دەکرێت خەرجییە گەشتیارییەکان ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئابووری فەرەنسا لە کاتێکدا هەڵاوسان و تێچووی ژیان لە وڵاتەکەدا بەرزبوونەوەدایە.

بودجەی فەرمی ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤ بە ٩.٥ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت و خەرجییەکانی وڵاتی میواندار بۆ ماوەی چالاکییەکە بگاتە ١٠.٨ ملیار دۆلار، پێشبینی دەکرێت یارییەکان بە نزیکەی ٧.٢ بۆ ١٢ ملیار دۆلاری پێکبهێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی ڕێکخەری پاریس ٢٠٢٤ بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد و پارالۆمپیک، ئەم چالاکییە ١٨١ هەزار هەلی هەلی کار دەڕەخسێنێت.

لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەلایەن کۆمپانیای ڕاوێژکاری ئەسترێسەوە ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە ئەو خەرجییانەی پەیوەستن بە ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیادەوە، یەکسانە بە خەرجییە گشتییەکان، بەو پێیەی توێژینەوەکە مەزەندەی کردووە کە فەرەنسا 5.7 ملیار دۆلار داهاتی باج و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لەو بۆنەیەدا دەستدەکەوێت.

کارەبا هاووڵاتییان لە داشکاندن ئاگادار دەکاتەوە
پێشت کارەبا هاووڵاتییان لە داشکاندن ئاگادار دەکاتەوە
“ڕێژەی دەرچوون لە پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان ٪١٠٠ بووە”
دواتر “ڕێژەی دەرچوون لە پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان ٪١٠٠ بووە”
پەیوەندیدار