ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستە غەرامەی بۆ دیاریكرا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی عێراق چەند بڕیارێكی نوێی ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد، هەر شۆفێرێك لەسەر شۆستە ئۆتۆمبێل ڕاگرێت 100 هەزار غەرامە دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی عێراق لە گشتاندنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەر ئۆتۆمبێلێک ببینن لەسەر شۆستە ڕاگیرابێت بڕی 100 هەزار دینار سزا دەدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێگە بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەسەروو 4 تۆن نادرێت لە 6ی بەیانی بۆ 6ی ئێوارە بێتە ناو بەغدا جگە لە بارهەڵگری موادی خۆراكی خێرا، كە مەترسی خراپبوونی هەیە یان ئەو بارهەڵگرانەی پێكهاتەكانی نەوت باردەكەن.

جەختیشی كردۆتەوە، بڕیارە ئەو بارهەڵگرانە ناگرێتەوە، كە لە پڕۆژەكانی حكومەت كاردەكەن.

ئاشكراشی كردووە، هەر شۆفێرێك سەرپێچی بڕیارەكان بكات بە بڕی 100 هەزار دینار غەرامە دەكرێت.

 

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا سێ کەس برینداربوون
پێشت لە دوو رووداوی هاتووچۆدا سێ کەس برینداربوون
ڕەشەبایەكی بەهێز هەڵدەكات و كەش فێنك دەبێت
دواتر ڕەشەبایەكی بەهێز هەڵدەكات و كەش فێنك دەبێت
پەیوەندیدار