ڤایرۆسێكی دیكە لە مشكەوە بڵاودەبێتەوە



ڤایرۆسی “هانتا” لەناو مشکدا بڵاودەبێتەوە مەترسی ئەوەی لێ‌ دەكرێت بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و ببێتە هۆی مردن.

لە ئەمریکا بەهۆی نەخۆشییەکی مەترسیدارەوە، کە لەنێو مشکدا بڵاوبۆتەوە، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و دەرکەوتووە، کە دەکرێت ئەو نەخۆشییە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، بەهۆی ئەوەی هیچ چارەسەرێکی نییە ڕەنگە ببێتە هۆی مردن.

ماڵپەڕی (العربیە) بڵاویكردۆتەوە، لایەنە تەندروستییەکانی ئەمریکا هۆشدارییەکی بەپەلەیان بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان خۆپارێزی بكەن.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ویلایەتی ئەریزۆنا، لە ئێستادا زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی هانتا تۆمار دەکرێت، کە لە مێشوولەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ ئەگەر بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو ماددانەدا هەبێت کە میزی ئاژەڵ، لیکی یان پیسایی تێدایە.

سەرۆك کۆمار لە فەڕەنسا لەگەڵ شاندی عێراقی بەشدار لە ئۆڵۆمپياد كۆبووەوە
پێشت سەرۆك کۆمار لە فەڕەنسا لەگەڵ شاندی عێراقی بەشدار لە ئۆڵۆمپياد كۆبووەوە
هاتووچۆ تیروپشك بۆ ژمارەیەك تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل دەكات
دواتر هاتووچۆ تیروپشك بۆ ژمارەیەك تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل دەكات
پەیوەندیدار