دارایی بۆ مووچەی خانەنشینی بڕیاریدا



وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، ئەو فەرمانبەرانەی “لەكاردابڕاون و بەدەستلەكاركێشاوە دانراون یان خۆیان دەستیان لەكاركیبَشاوەتەوە بە ڕەزامەندی فەرمانگەكەی” مافی خانەنشینی بیانگرێتەوە.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا، كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی كردووە، ئاماەی بەوەكردووە، “مافی خانەنشینی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لەکار دابڕاون و بە مستقیل هەژمارکراون یاخود داواکاری دەست لەکارکێشانەوە (استقالە)یان پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار کردووە و پەسەند کراوە مافی خانەنشینیان دەبێت بە مەرجێک ڕاژەیان 15 ساڵ کەمتر نەبێت”.

ڕاشیگەیاندووە، بەڵام ئەو فەرمانبەرانە مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت تاوەکو تەمەنیان دەبێتە 45 ساڵ.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “تەنها ئەو حاڵەتانەی داواکاری دەستلەکارکێشانەوە (استقالە)یان پێشکەش كردووە و لەلایەن فەرمانگەکەیانەوە قەبوڵ ناکرێت، مافی خانەنشینیان نیە.”

 

سوودە سەرسوڕهینەرەكانی نانی بەیانی
پێشت سوودە سەرسوڕهینەرەكانی نانی بەیانی
تەیف سامی: چاکسازی لە بانکی رەشید و رافیدەین دەکەین
دواتر تەیف سامی: چاکسازی لە بانکی رەشید و رافیدەین دەکەین
پەیوەندیدار