کارەبای 24 کاتژمێری بۆ بەشێک لە دانیشتووان کارا کرا



وەزارەتی کارەبا دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ بەشێکی دانیشتووانی گەڕەکێک ڕاگەیاند و دەڵێت” پرۆسەکە ئەزموونییە”.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە دەستپێکی پڕۆژەیەکی ئەزموونی ڕادەگەیەنین، ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێرییە بۆ بەشێکی دانیشتووانی گەڕەکی شادی، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکە لە قۆناغێکی ئەزموونیدایە، هەماهەنگی پێویست لەگەڵ مۆلیدەکانی گەڕەک کراوە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئەگەری پچڕانی کارەبا لە ناوچەکەدا.

بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی کارەبا، مانگانە سەرجەم دانیشتووان و شوێنە بازرگانییەکانی ئەم گەڕەکە تەنها یەک پسوولەی کارەبایان بۆ دێتەوە، کە بەشێوەیەکی بەردەوام لەڕێگەی کورتەنامە SMSـەوە ئاگاداردەکرێنەوە لەبارەی ڕێژەی بەکارهێنانیان، ئەمەش ئاسانکارییەکە بۆ ئەوەی ئاستی بەکارهێنانیان بزانن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم پڕۆژە ئەزموونییە یارمەتیدەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت لەوەی باشتر لە پێویستی و داواکارییەکانی هاوڵاتییان تێبگات، تاوەکو لە داهاتوودا بتوانێت کارەبای 24 کاتژمێری بەشێوەیەکی کارامە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

جێی باسە گرفتی کارەبا لە هەرێم چەندین ساڵە بەردەوامی هەیە و تا ئێستا هاووڵاتیان نەیانتوانیەوە کارەبای 24 کاتژمیری نیشتیمانییان هەبێت، بەتایبەت لە وەرزی هاوین و زستاندا پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ کەمتر لە 12 کاتژمێر کەمدەکرێتەوە.

بافڵ تاڵەبانی: پێویستە دەستێكی پۆڵایین بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنان
پێشت بافڵ تاڵەبانی: پێویستە دەستێكی پۆڵایین بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنان
پەرلەمانی ئوردن هەڵوەشایەوە
دواتر پەرلەمانی ئوردن هەڵوەشایەوە
پەیوەندیدار