پەرلەمانی ئوردن هەڵوەشایەوە



پادشای ئوردن ئه‌مڕۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاته‌كه‌ی دەرکرد و بڕیاریشە ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن له‌ وڵاته‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

دیوانی پادشایه‌تی ئوردن ڕایگەیاند، بەپێی بڕگەی سێیەمی ماددەی ٣٤ـی دەستوور بە فەرمانی شا عەبدوڵای دووەم، بڕیاری دراوە، (پەرلەمانی ئوردن لە ڕۆژی پێنجشەمە ٢٥ـی تەمووزی ٢٠٠٤ هەڵدەوەشێتەوە”.

ئەو بڕیارە دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی لیستی کۆتایی دەنگدەران هات، کە ڕۆژی چوارشەمە، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی قۆناغی کاندیدکردن بۆ بیستەمین هەڵبژاردنی پەرلەمان له‌ ئوردن ڕاگه‌یه‌ندرا.

پەرلەمانی ئێستا لە ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ هەڵبژێردراوه‌، هاوکات لە ١٠ـی ئەیلوولی ئه‌مساڵدا ئوردنییەکان دەچن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ، کە له‌ ١٣٠ كورسی پێكهاتووه‌ و لە ژێر درووشمی “مۆدێرنکردنی سیستەمی سیاسیی” بەڕێوەدەچیت.

کارەبای 24 کاتژمێری بۆ بەشێک لە دانیشتووان کارا کرا
پێشت کارەبای 24 کاتژمێری بۆ بەشێک لە دانیشتووان کارا کرا
دەربارەی باج وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەوە
دواتر دەربارەی باج وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار