وەزیری تەندروستی: نرخی دەرمان و نەشتەرگەری هەرزانتر دەکەین



وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم هەرزانکردنی نرخی دەرمان و نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکان راگەیاند و دەڵێت”دوای لابردنی باج نرخەکان هەرزانتر دەکەین”.

د.سامان بەرزنجی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاکەشت لە دوای کۆرۆنا لە هەرێم و جیهان کە هەرزانبوو نرخی دەرمان بوو، و لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی سیستماتیک بەڕێژەی ١٧-٢٠٪ نرخی دەرمانمان هەرزانکرد و لەسەر ستیکەرەکان دیاریکران.

ڕاشیگەیاند، لەدوای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران بە لابردن و کەمکردنەوەی باج لەسەر هەندێک سێکتەر،  پێداچوونەوە دەکەین و نرخی دەرمان بەرەو هەرزانتر دەبەین.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشدا، هەڵمەتی کەمکردنەوەی نرخەکان لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان لە نەخۆشخانەکان دەکرێت، و بەهانەی باج نەماوە، بۆیە پێویستیمان بە هەڵمەتێکی نوێ هەیە بۆ دابەزاندنی نرخی نەشتەرگەرییەکان لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بەئاڕاستەی بەرژەوەندی هاووڵاتیان.

شایەنی باسە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک باجی لەسەر چەند سێکتەرێک لابرد یەکێک لەوانەش کەرتی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بوو.

هاوکات پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە ئەم جۆرە باجانە ڕاگیران:
۱.ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر چێشتخانە و هۆتێلەکان.
۲.ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر نەخۆشخانە تایبەتەکان.
۳.ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر سەمونخانەو نانەواخانەکان.
٤.ڕاگرتنی وەرگرتنی باجی (چریبە العرصات- زەوی بەتاڵ) کە لەیاسای چریبە العرصات ژمارە (۲٦) ی ساڵی ۱۹٦۲ هەموارکراودا هاتووە،تاکو یەکلاکردنەوەی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دام و دەزگا ئیتیحادییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە.

دەربارەی باج وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەوە
پێشت دەربارەی باج وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەوە
بە ڕێکەوت…دۆزینەوەی چارەسەرێکی نوێ بۆ ڕووتانەوەی قژ، و نهێنییەکەی لە شەکردایە
دواتر بە ڕێکەوت…دۆزینەوەی چارەسەرێکی نوێ بۆ ڕووتانەوەی قژ، و نهێنییەکەی لە شەکردایە
پەیوەندیدار