بە ڕێکەوت…دۆزینەوەی چارەسەرێکی نوێ بۆ ڕووتانەوەی قژ، و نهێنییەکەی لە شەکردایە



بەڕێکەوت زانایان چارەسەرێکی نوێی ئەگەرییان بۆ سەر ڕووتانەوەی بۆماوەیی دۆزیەوە، کە باوترین هۆکاری هەڵوەرینی قژە لە پیاوان لە سەرانسەری جیهاندا.

چیرۆکەکە لەو ساتەدا دەستیپێکرد کە زانایانی زانکۆی شیفیڵدی بەریتانیا توێژینەوەیان لەسەر ئەو شەکرە ئەنجامدا، کە بە شێوەیەکی سروشتی لە جەستەدا هەیە و یارمەتیدەرە لە دروستبوونی DNA.

لەکاتی لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی چاککردنەوەی برینەکان زانایان لە زانکۆی شێفیڵد تێبینیان کردووە، کە پەڕەکانی دەوروبەری برینەکان خێراتر گەشە دەکەنەوە لەسەر مشکی تاقیگە، بە بەراورد بە مشکی چارەسەرنەکراو.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، تیمەکە بڕیاریانداوە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەبارەیەوە بکەن.

پاشان تیمی توێژینەوەکە جێڵێکی ناژەهراوی و زیندوویان پەرەپێدا کە لە شەکر دروستکراوە و پیی دەوترێت ( دیۆکسیریبۆز) ، پاشان چارەسەرەکەیان بۆ نمونەیەکی مشکی سەرڕووتاوی نێر بەکارهێنا.

جێڵەکە لەسەر ئەو مشکە نێرە بەکارهێنرا کە بەدەست هەڵوەرینی مووەوە بەهۆی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنەوە دەناڵێنن،هەموو ڕۆژێک توێژەران ژەمێکی کەمی جێڵی شەکری دیۆکسیریبۆزیان بەسەر پێستی مشکەکەدا دەکرد، و لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا مووەکانی ئەو ناوچەیە گەشەیەکی بەهێزیان بەخۆیانەوە بینی و  مووی درێژ و ئەستووریان لێ دەرهات.

جێڵی شەکری دیۆکسیریبۆز یارمەتی گەشەسەندنی قژ دەدات بە ڕێژەی لەسەدا ٨٠ بۆ ٩٠ لە مشکەکاندا.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، ئەم چارەسەرە مەزەندە دەکرێت نزیکەی 40%ی دانیشتوان بەکاریبهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) تا ئێستا تەنها دوو دەرمانی بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە پەسەند کردووە.

وەزیری تەندروستی: نرخی دەرمان و نەشتەرگەری هەرزانتر دەکەین
پێشت وەزیری تەندروستی: نرخی دەرمان و نەشتەرگەری هەرزانتر دەکەین
لەسەر ئۆڵۆمپیادی پاریس چەند زانیارییەک بزانە
دواتر لەسەر ئۆڵۆمپیادی پاریس چەند زانیارییەک بزانە
پەیوەندیدار