لەسەر ئۆڵۆمپیادی پاریس چەند زانیارییەک بزانە



ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ٢٦ی تەمموزەوە تا ١١ی ئاب بەڕێوەدەچێت، لە خوارەوە زانیاری لەسەر پاڵەوانێتییەکە و مەدالیاکان و وڵاتانی بەشداربوو و وەرزش دەخەینەڕوو:

ئۆڵۆمپیادی پاریس

ئەمە 33هەمین خولی ئۆڵۆمپیادە، هەروەها سێیەمین جارە لە مێژووی پاریس کە میوانداری دەکات لە دوای ساڵانی 1900 و 1924، بەو پێیەی پاڵەوانێتییەکە هەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت.

بەهۆی پەتای کۆرۆنا، کردنەوەی ئۆڵۆمپیاد لە تۆکیۆ 2020 بۆ ساڵێک دواخرا.

  • مەدالیا و دیزاینەکەی

کۆی گشتی مەدالیاکان نزیکەی ٥٠٨٤ میدالیایە، لە نێوان زێڕ و زیو و برۆنزدا دروست دەکرێت، لەم ئۆڵۆمپیادەدا مەدالیای زێڕ ٣٢٩ میدالیایە.

مەدالیای شەش گۆشەیی لە ئاسنی خاو دروستکراون کە لەو ئاسنەوە وەرگیراوە تاوەری ئیڤڵ-ی پێ دروستکراوە.

لە پشتی مەدالیاکاندا نایک، خوداوەندی سەرکەوتنی یۆنانی تێدایە.

لە دیوەکەی تری مەدالیاکەدا، پارتینۆن و تاوەری ئیڤڵ لە پاشخانی هەردوو دیوی مەدالیاکەدا دانراون.

کێشی هەر مەدالیایە لە نێوان 455 بۆ 529 گرامە.

  • وڵاتانی بەشداربوو

204 وڵاتی ئەندامی لیژنەی ئۆڵۆمپیاد بەشدارن، جگە لە تیمێکی پەنابەران، لە کاتێکدا ڕووسیا بەهۆی شەڕەکەی لە دژی ئۆکرانیا دورخراوەتەوە، بەشێک لە وەرزشوانانی ڕووسیا دەتوانن لەژێر ئاڵای بێلایەندا بەشداری بکەن، دوای ئەوەی مەرجەکان جێبەجێ دەکەن.

ئۆڵۆمپیادی پاریس دەبێتە سێیەمین ئۆڵۆمپیاد کە تیمی پەنابەران بەشداری تێدا دەکەن، ئەمەش  لە دوای ڕیۆ ٢٠١٦ و تۆکیۆ ٢٠٢٠ دەبێت.

  • وەرزش

ئۆڵۆمپیادەکە لە 32 وەرزش پێکدێت، لەنێویاندا 28 وەرزشی بنەڕەتی جگە لە چوار وەرزش کە وڵاتی میوانداری پێشنیاری کردووە، ئەوانیش سەماکردن، کە بۆ یەکەمجار لە ئۆڵۆمپیاددا دەردەکەوێت، سکەیتبۆرد، شاخەوانی، و گەشتکردن بەسەر ئاودا.

بە ڕێکەوت…دۆزینەوەی چارەسەرێکی نوێ بۆ ڕووتانەوەی قژ، و نهێنییەکەی لە شەکردایە
پێشت بە ڕێکەوت…دۆزینەوەی چارەسەرێکی نوێ بۆ ڕووتانەوەی قژ، و نهێنییەکەی لە شەکردایە
سەدان دەرچوو و خاوەن بروانامە دادەمەزرێن
دواتر سەدان دەرچوو و خاوەن بروانامە دادەمەزرێن
پەیوەندیدار