مەعکەرۆنی خواردنە دڵخواز و جیهانییەکە



ئەگەرچی بووەتە خواردنێکی جیهانی و هەمووان پێی ئاشنان، ئیتالییەکان مەعکەرۆنی بە خۆشەویستییەوە دەبەستنەوە و بە بەشێک لە میراتی کلتووری خۆیانی دەزانن.

 

زمانی ئیتالی چەندین وتەی پەیوەندیدار بە خواردنی تێدایە، هەندێکیان سادەن، لە کاتێکدا هەندێکی تر ڕەنگە بۆ ئەوانەی کە بە کلتووری ئیتالیا ئاشنا نین، قورس و ئاڵۆز بن.

 

گرنگی خواردن لە کلتووری ئیتالیدا، لەوپەڕی رەنگدانەوەدایە، بەڵام بۆچی مەعکەرۆنی لە کلتووری ئیتالیادا ئەوەندە گرنگە دەبێ هۆکارەکەی چی بێت؟

 

ڕەنگە مەعکەرۆنی بۆ هەندێک کەس پێویست نەبێت، بەڵام لە ئیتالیا بە خۆراکێکی پێویست دادەنرێت، مەعکەرۆنی لە ناوەڕاستی سەدەی دوازدەهەمەوە بەشێک بووە لە کلتووری ئیتالیا، تا ئێستاش یەکێکە لە لایەنە دیار و سەرەکییەکانی نێو ژەمە خواردنەکانی ئیتالییەکان.

 

لە دوای دۆزینەوەی مەعکەرۆنی و ئاشنابوون پێی، ئیتالییەکان لەگەڵ خۆیان هەڵیدەگرن بۆ هەر شوێنێک کە دەچن لەگەڵ خۆیانی دەبەن، ئەمەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی لەجیهاندا.

 

ئیتالییەکان مەعکەرۆنی بە خۆشەویستییەوە دەبەستنەوە و بە بەشێک لە میراتی کولتووری خۆیان دەزانن، بەجۆرێک ئەم خواردنە تەنها پەیوەندی بە تامەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە تەواوی پرۆسەی دروستکردنیەوە هەیە.

بە بەکارهێنانی دانەوێڵە، لە زۆربەی ماڵە تەقلیدییەکاندا مەعکەرۆنی دروست دەکرێت ئەنجامی کۆتایی، قاپێکی پڕ لە تام، دەبێتە هێمای پێکەوەبوون و ئەو ساتانەی کە خێزان یان خۆشەویستان کۆدەبنەوە بۆ چێژوەرگرتن لە خواردنە سەرەکییەکانیان.

 

جگە لەوەش زۆربەی خێزانەکان ڕێچکەیەکی تایبەتی دروستکردنی مەعکەرۆنییان هەیە کە لە نەوەیەک بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێتەوە، ئەمەش بەردەوامیی ئەم میراتە کولتوورییە دەوڵەمەندە مسۆگەر دەکات.

 

بۆ ئەوەی مەعکەرۆنی ئیتالی باش بەدەست بهێنیت، تەنها مەعکەرۆنی و مەنجەڵێک و کەمێک ئاو بەس نییە، لە ڕاستیدا کاتی تەواو بۆ لێنان یەکێکە لە توخمە گرنگەکان.

 

هەرچەندە مەعکەرۆنی یەکێکە لە ئاسانترین خۆراکەکان بۆ ئامادەکردن، بەڵام کاتی دیاریکراو زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لە پارچەنەبوون و لێکنەبوونەوە و شیبوونەوەی و بە ناسکی مانەوەی.

 

مێژووی مەعکەرۆنی لە چینی کۆنەوە سەرچاوەی گرتووە، کە بۆ زیاتر لە ٤ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

دەوترێت تەکنیکەکانی دروستکردنی مەعکەرۆنی لە ڕێگەی ڕێڕەوی بازرگانییەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای ناوەڕاست بڵاوبوەتەوە، لەوێش بووەتە بەشێکی سەرەکی لە خۆراکی ئیتالیدا.

 

بەدرێژایی سەدەکان تەکنیکەکانی دروستکردنی مەعکەرۆنی لە ئیتالیا پەرەی سەندو بووە هۆی سەرهەڵدانی شێوە و جۆرە جیاوازەکانی.

 

مەعکەرۆنی بووەتە بەشێکی بنەڕەتی لە خواردنی ئیتالی و دواتر لە ڕێگەی گۆڕانکاری و داهێنان تێیدا بووەتە خواردنێکی جیهانی و لە هەرجێیەک بتەوێ بوونی هەیە.

لینکی تۆمارکردنی ناوی حاجییان کارا کرا
پێشت لینکی تۆمارکردنی ناوی حاجییان کارا کرا
غەواسەکان؛ ئەو تیمانەی کە تەنیا پێنج خوولەک دەرفەتیان هەیە بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤێک
دواتر غەواسەکان؛ ئەو تیمانەی کە تەنیا پێنج خوولەک دەرفەتیان هەیە بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤێک
پەیوەندیدار