هۆکارەکانی زیادبوونی شێرپەنجە لە نێو گەنجان چین؟



بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی بەریتانی، زانایان هەوڵدەدەن هۆکاری زیادبوونی تووشبوون بە شێرپەنجە لەنێو گەنجانی بیست و سی ساڵیدا ڕوون بکەنەوە.

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوەو  ئاماژەی بەوەکرد، تووشبووانی شێرپەنجە لە بەریتانیا کە تەمەنیان لە خوار 50 ساڵەوەیە لە نێوان ساڵانی 1995 بۆ 2019 بە ڕێژەی 24% زیادی کردووە، نزیکەی 35 هەزار بەریتانی کە تەمەنیان لە نێوان 25  بۆ 49 ساڵدایە لە ساڵی 2019دا تووشی نەخۆشییەکە بوون.

لە کاتێکدا حاڵەتەکانی تووشبوون لە نێوان کەسانی سەروو تەمەنی 75 ساڵ لە وڵاتانی جی 20 لە ساڵی 2005دا گەیشتە لوتکە و ئێستا بەرەو دابەزین دەڕوات، بەڵام ڕێژەی تووشبوون لە گەنجانی نێوان 20 بۆ 34 ساڵدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا.

لە هەموو جۆرەکانی شێرپەنجەدا، ڕەنگە هەوکردن ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە ئامادەکردنی خانەکان بۆ تووشبوون بە نەخۆشی، چونکە شانەکانی هەوکردن زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبن، هەروەها گۆڕانکاری لە خانە لاوازەکاندا ڕوودەدات کاتێک بەرکەوتەی هاندەرێکی دەرەکی دەبن وەک خواردنەوەی کحول، جگەرەکێشان، پیسبوونی هەوا ، یان بەرکەوتن بە ماددە کیمیاییەکان.

جیاوازی ناوچەیی لە ڕێژەکان و جۆرەکانی شێرپەنجە بەدیدەکرێت، کە بەرزترین ڕێژەی شێرپەنجەی سەرەتایی لە ئەوروپای ڕۆژئاوا و ئەمریکای باکوور و ئۆقیانووس دەبینرێت، بەڵام بەراوردکردن لە نێوان کۆریای باشوور و ژاپۆنی دراوسێدا نیشاندەرێکی گرنگ دەدات.

کۆریای باشوور لە ڕووی ئابووری و نەتەوەییەوە هاوشێوەی ژاپۆنە، بەڵام شێوازی ژیان لە کۆریا نزیکترە لە ژیانی ئەمریکا و ئەوروپای ڕۆژئاوا، هەروەها وڵاتەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی شێرپەنجە سەرەتاییەکانی پەیوەست بە کۆئەندامی هەرس هاوشێوەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی داهات بەرز بەخۆیەوە دەبینێت، کە خۆراکی ڕۆژئاوایی ب هۆکاری زیادبوونەکە دەزانێت.

قەڵەوی بە هۆکارێکی دیار دادەنرێت بۆ سەرەتای شێرپەنجە، جگە لە خواردنەوە کحولیەکان، دکتۆر ئاپارنا پاریخ، یاریدەدەری مامۆستای پزیشکی لە قوتابخانەی پزیشکی هارڤارد و بەڕێوەبەری پزیشکی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە لە گەنجانی پێگەیشتوو لە نەخۆشخانەی گشتی ماساشوستس پشتڕاستی هەمان بۆچوونی کردووەتەوە.

پەریخ دەشڵێت، ئەوانەی تووشی شێرپەنجەبوون لەوانەیە تووشی بەرکەوتنی ژینگەیی وەک پلاستیکیش بن، هەربۆیە زوو تووشبوون پەیوەستە بە کۆبوونەوەی هۆکارەکانی شێوازی ژیان و ژینگە بەیەکەوە.

دوومەڵی دیموكراسیی لە ئەمریكا یان پاشەكشەی سیستەمە ڕۆژئاواییەكە !
پێشت دوومەڵی دیموكراسیی لە ئەمریكا یان پاشەكشەی سیستەمە ڕۆژئاواییەكە !
گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نەینەوا دۆزرایەوە
دواتر گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نەینەوا دۆزرایەوە
پەیوەندیدار