شەقامێکی سەرەکی سلێمانی بەربەست دەکرێت



سبەینێ شەقامی سەرەکی هەواری شار بەربەستدەکرێت، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت: شۆفێران دەتوانن شەقامەکەی تەنیشتی وەک رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن.

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەكاتەوە كە لە سبەینێ پێنجشەممە(٢٠٢٤/٧/٢٥)ەوە شەقامی سەرەکی هەواری شار لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی) بە ئاراستەی یەکتربڕی کۆبانێ بەربەست دەکرێت بە مەبەستی فراوانکردنی شەقامی سەرەکی هەواری شار و دروستکردنی دوو ئەندەرپاس، لە چوارچێوەی کارەکانی (پرۆژەی یەکتربڕی سەر شەقامی هەواری شار ناسراو بە یەكتربڕی والی) دا کە لە لایەن ( کۆمپانیای ڕۆژی نوێ) وە جێبەجێ دەکرێت .

راشیگەیاندووە: شۆفێران دەتوانن شەقامەکەی تەنیشتی وەک جێگرەوە بەکاربهێنن کە بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە.

بەهجەت یەحیا “پرچی سپیت” بڵاودەکاتەوە
پێشت بەهجەت یەحیا “پرچی سپیت” بڵاودەکاتەوە
پلانی تیرۆرکردنی ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری باڵا ئاشکراکرا
دواتر پلانی تیرۆرکردنی ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری باڵا ئاشکراکرا
پەیوەندیدار