كەشناسی: گەرمای ڕۆژانی ڕابردوو كۆتایی هات



چەند ڕۆژێكە گەرمایەكی پڕوكێنەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی گرتۆتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: ئەو گەرمایە كۆتایی هات و تا دوو هەفتەی داهاتوو گەرمای لەو جۆرە دووبارە نابێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی پێنج شەممە 25/7/2024 ئاسمانی ھەرێم و ناوچەکە ساماڵ ئەبێت و لەئەنجامی ھەڵکردنی بایەکی فێنک لە تورکیا و ڕۆژئاواوە بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزمدەبێتەوە ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-25کم/ک ئاراستەی با ڕۆژئاوا و باکوری رۆژئاوا .

ڕاشیگەیاندووە، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەی ھەولێر 43 پلە و دهۆك و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و سۆران و زاخۆ 42 پلە و گەرمیان 44 پلە و سلێمانی 41 پلە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكر، دوو سبەی ھەینی 26/7/2024 پلەی گەرمی بەراورد بە سبەی زیاتر نزمدەبێتەوە و تا نزیکەی 12 ڕۆژی داھاتوو کەشی ناوچەکە گەرمای ڕۆژانی ڕابردوو بەخۆیەوە نابینێتەوە.

 

پلانی تیرۆرکردنی ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری باڵا ئاشکراکرا
پێشت پلانی تیرۆرکردنی ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری باڵا ئاشکراکرا
فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بەسەر خانەنشینان دابەشدەکرێت
دواتر فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بەسەر خانەنشینان دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار