وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و عێراق بەیاننامەیەکیان دەرکرد



لیژنەی هاوبەشی وەزارەتەکانی بەرگریی ئەمریکا و عێراق لە واشنتن کۆبوونەوە و پابەندبوونی خۆیان بە هاوکاریی ئەمنی و بەرژەوەندیی هاوبەش بۆ سەقامگیریی ناوچەکە دووپات کردەوە.

بەپێی هەواڵێکی میدیای پارتی، لیژنەی هاوبەشی وەزارەتەکانی بەرگریی ئەمریکا و عێراق لە  رۆژانی 22 و 23ی ئەم مانگە لە واشنتن دووەم کۆبوونەوەی نێوانیان ئەنجامداوە، تەوەری کۆبوونەوەکە سەبارەت بە پرسی ئەمنی عێراق و هەنگاوەکانی دواتری هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک هەردوولا بڕیاریان دا لیژنەیەک هەڵسەنگاندن بۆ توانستی هێزەکانی عێراق بکات، هەروەها بڕیاریان دا درێژە بە هەوڵەکانیان بدەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و رێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەی.

لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی هەردوولادا هاتووە، ڕێککەوتن کراوە کە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونبکرێتەوە.

جێی باسە لەماوەکانی ڕابردوودا چەند لایەنێک لە عێراق فشارێکی توندیان کردە سەر سەرۆکوەزیرانی عێراق و پەرلەمان بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، و چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە لە خاکی عێراق بەتایبەت هێزەکانی ئەمریکا، عێراق چەند هەوڵێکی داوە بۆ دیاریکردنی وادەیەک و بڕیاریشە لە ڕاگەیەندراوەکەی نێوان هەردوولا پێویستی مانەوە و ئەرکەکانی هێزی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرابکرێت.

“هەر هاووڵاتییەكی عێراقی لە ساڵێكدا 37 كیلۆ برنج دەخوات”
پێشت “هەر هاووڵاتییەكی عێراقی لە ساڵێكدا 37 كیلۆ برنج دەخوات”
عێراق و هەرێم لە بەرهەمهێنانی ئارد گەیشتنە ئاستی خۆبژێوی
دواتر عێراق و هەرێم لە بەرهەمهێنانی ئارد گەیشتنە ئاستی خۆبژێوی
پەیوەندیدار