ئایفۆن بەرهەمە نوێیەکەی دەخاتە بازارەوە



کۆمپانیای جیهانی ئەپڵ بڕیاریداوە لە ساڵی 2026 دا وەسانێکی نوێی ئایفۆن بخاتە بازارەوە و دەڵێت”نوێترین و سەرنجڕاکێشترین وەشانی چەماوەی ئەایفۆن دەبێت”.

ماڵپەڕی زانیاری تەکنەلۆژیای The Information ڕۆژی سێشەممە بڵاویکردەوە، ئەپڵ بەنیازە لە ساڵی ٢٠٢٦دا ئایفۆنێکی چەماوە بخاتە بازاڕەوە، ئەمەش دەبێتە بەرهەمێکی نوی و ناوازەی کۆمپانیاکە لەناو بەرهەمەکانیدا بەتایبەت لە وەشانی چەماوەییدا.

کۆمپانیاکە بنکەکەی لە شاری کوپەرتینۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیایە بۆ خستنەبازاڕی ئایفۆنێکی چەماوە، بڕیاریداوە هەنگاوێکی هاوشێوەی سامسۆنگ بگرێتەبەر کە لە ساڵی ٢٠١٩دا پێشەنگ بوو لە خستنەبازاڕی وەشانی چەماوەدا، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ ڕاکێشانی کڕیارە نوێیەکان بە نوێکارییەکی گەورە بۆ دیزاینی ئامێرەکان.

ماڵپەڕەکە بە پشتبەستن بە دوو زانا بڵاویکردەوە، ئایفۆنە چەماوەکە قۆناغی لێکۆڵینەوە و وتووێژی لەناو ئەپڵدا تێپەڕاندووە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیای ئەپڵ پەیوەندی بە دابینکەرانی ئاسیا کردووە بۆ دروستکردنی پێکهاتەکانی ئامێرەکە.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلە زیرەکە چەماوەکان کە بە تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد پشتگیری دەکرێن، خواست لەسەر بەرهەمەکانی ئەپڵ زیاتر بکەن، بەتایبەت لە ئێستادا کە ڕووبەڕووی کێبڕکێیەکی توندی ئۆنەر و هواوی لە چین و سامسۆنگ لە ئاستی جیهانیدا دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی توێژینەوەی Counterpoint Research کە لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بڵاوکراوەتەوە، بازاڕی جیهانی مۆبایلە زیرەکەکان و چەماوەکان لە چارەکی یەکەمدا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 49% گەشەی کردووە.

عێراق و هەرێم لە بەرهەمهێنانی ئارد گەیشتنە ئاستی خۆبژێوی
پێشت عێراق و هەرێم لە بەرهەمهێنانی ئارد گەیشتنە ئاستی خۆبژێوی
مووچەی کارەبا دابەشدەکرێت
دواتر مووچەی کارەبا دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار