مووچەی کارەبا دابەشدەکرێت



سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی کارەبای ڕاگەیاند.

چوارشەممە 24ی تەمووزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەینێ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت و “مووچەکەش لە داهاتی ناوخۆ دابینکراوە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ بەغدا لە هەوڵدان کێشە تەکنیکییەکان چارە بکەن و لە مانگەکانی داهاتوو ئەم گرفتە نەبێتە هۆی دواکەوتنی مووچەی وەزارەتەکە

هاوکات ئەوەشیخستۆتەڕوو، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هیچ تەمویلێکی بۆ مووچەی مانگی ئایارو حوزەیرانی وەزارەتی کارەباو پەرلەمانی کوردستان نەناردووەو هەردوو مانگەکە لە داهاتی ناوخۆ دابین کراوە. لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەدەکات، وەزارەتی دارایی و ئابوری بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی ئەو دوو دامەزراوەیە، بۆ ئەو مەبەستە لەهەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ.

ڕۆژی 9ـی تەمووزی 2024، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، بە نووسراوی فەرمی ئەو تێبینییانەی لە ڕاپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێریی فیدراڵی و هەرێمدا هاتبوو دەربارەی لیستی مووچەکانیان چارەكردووە و لەم پێناوەشدا خەرجیی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبای هەرێم لەسەر میلاكی وەزارەتی کارەباوە بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستراوەتەوە.

ئایفۆن بەرهەمە نوێیەکەی دەخاتە بازارەوە
پێشت ئایفۆن بەرهەمە نوێیەکەی دەخاتە بازارەوە
پەرلەمان بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران یاسای ڕاژەی هەمواركردەوە
دواتر پەرلەمان بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران یاسای ڕاژەی هەمواركردەوە
پەیوەندیدار