پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان كەمتر دەبێتەوە



بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات، ئەگەر لەمانگی ئاب (8) پلەکانی گەرما لە ئێستا بەرزتر ببێتەوە، کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی کەمتر دەبێتەوە.

ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی دوو هەزار و 800 بۆ سێ هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنرێت، بەڵام خواستی هاووڵاتیان بۆ بەکارهێنانی کارەبا دەگاتە چوار هەزار مێگاوات.

وتیشی، “ئێستا بەپێی ئەو بڕە کارەبایەی ڕەوانەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت، لە شەو و ڕۆژێکدا 10 بۆ 12 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت”.

بە وتەی بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی، “ئەگەر لەمانگی 8 پلەکانی گەرما لەمەی ئێستا زیاتر بەرز ببێتەوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لەمەی ئێستا کەمتر دەبێتەوە و ناتوانن ئەو بڕە کارەبایە بدەن بە هاووڵاتیان”.

لای خۆشیەوە، غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە، “ئەم هەفتەیە خراپترین ڕۆژەکانی ئەم وەرزە بووە بۆ پێدانی کارەبا و کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی کەمبوونەتەوە.”

دەشڵێت، “لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە تەواوی سنوورەکە کاتژمێرەکانی کارەبا 10 کاتژمێر بوون.”

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەولێر 9 بۆ 10 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی هەی و لە دهۆك لە هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی 12 كاتژمێر بووە و ئەم هەفتەیە بۆ 10 كاتژمێر كەمبۆتەوە.

 

بڕیاری پێدانی دەرماڵە بە خوێندكارانی خوێندنگە و پەیمانگا و زانكۆكان درا
پێشت بڕیاری پێدانی دەرماڵە بە خوێندكارانی خوێندنگە و پەیمانگا و زانكۆكان درا
زانایان دووشەممەیان بە گەرمترین ڕۆژی ساڵ دیاریکرد
دواتر زانایان دووشەممەیان بە گەرمترین ڕۆژی ساڵ دیاریکرد
پەیوەندیدار