زانایان دووشەممەیان بە گەرمترین ڕۆژی ساڵ دیاریکرد



ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس بڵاویکردەوە، دوێنێ گەرمترین ڕۆژی ساڵ بوو کە لە جیهان تۆمارکرابێت، و سەرۆکی پێشووی دانوستانەکانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت”ئەگەر جیهان یەکسەر ڕێڕەوی خۆی نەگۆڕێت، هەموومان دەسوتێنێ”.

بەپێی ئامارێکی خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای ئەوروپا، ڕۆژی دووشەممە 23ی تەمموز گەرمترین ڕۆژ بووە کە هەتا ئێستا لەسەر زەوی تۆمار کرابێت، بەجۆرێک ژمارەی پێوانەیی ڕۆژی پێشووی واتە یەک شەممە شکاند، وڵاتان لە سەرانسەری جیهان لە ژاپۆنەوە هەتا بۆلیڤیا و ئەمەریکا هەستیان بەو گەرمایە کردووە.

داتاکانی مانگی دەستکردی کاتی کە ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن کۆمپانیای کۆپەرنیکۆسەوە بڵاوکراونەتەوە، دەریانخستووە کە ڕۆژی دووشەممە ژمارەی پێوانەیی ڕۆژی پێشووی بە پلەی 0.06 پلەی سەدی شکاندووە.

زانایانی بواری کەشوهەوا دەڵێن، ئێستا جیهان بە ڕادەی 125 هەزار ساڵ لەمەوبەر گەرمە و ئەوەش بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا کە هۆکارەکەی مرۆڤە.

لە کاتێکدا زانایان ناتوانن دڵنیابن لەوەی کە ڕۆژی دووشەممە گەرمترین ڕۆژ بووە لەو ماوەیەدا، بەڵام تێکڕای پلەی گەرما بەر ماوەیەکی زۆر پێش ئەوەی مرۆڤ پەرە بە کشتوکاڵ بدات، بەم شێوەیە بەرز نەبووە.

پلەکانی گەرما لەم دەیان ساڵەی دواییدا بەرزبوونەتەوە کە هاوتایە لەگەڵ ئەوەی زانایانی کەشوهەوا پێشبینی دەکەن ڕووبدات ئەگەر مرۆڤ بەردەوام بێت لە سووتاندنی سووتەمەنی بەردینی کە بە ڕێژەیەکی بەردەوام لە زیادبووندا.

کریستیانا فیگێرس، سەرۆکی پێشووی دانوستانەکانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: ئەگەر جیهان یەکسەر ڕێڕەوی خۆی نەگۆڕێت، هەموومان دەسوتێنێ.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەو شەپۆلە گەرمایە لە ئێستادا عێراق و هەرێمیشی گرتۆتەوە، بەتایبەت لە ئێستادا کە لە چلەی هاویندان، پلەکانی گەرما بەڕادەیەک بەرزن لە هەندێک ناوچە جموجۆڵەکان بۆ نزیک لە ئێوارە کەمدەبنەوە، هاوکات بەپێی پێشبینییەکانیش بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دابەزن، و کەشێکی فێنک هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

سەرچاوە: ئەسۆشیەتید پرێس

پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان كەمتر دەبێتەوە
پێشت پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان كەمتر دەبێتەوە
وه‌زیری شاره‌وانی هەڵوێستی لەسەر بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕاگەیاند
دواتر وه‌زیری شاره‌وانی هەڵوێستی لەسەر بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕاگەیاند
پەیوەندیدار