هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی ماددەی هۆشبەری جیهانە



عێراق و هەرێمی کوردستان بوونەتە ڕێڕەوی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر

تا سەرەتای ساڵانی دوو هەزار عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕووی بازرگانی و بەکارهێنانەوە یەکێک لە خاوێنترین ناوچەکانی جیهان بوو، بەڵام دوای ساڵی ٢٠١٠ دۆخەکە تێکچوو، ئێستا عێراق بووەتە پردی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بە جیهاندا، بە دڵنیاوە هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە عێراق.

تەنها لە دوو ساڵی ڕابردوودا لە عێراق پێنج تۆن ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەرداگیراوە، ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە زیندانەکاندان، کار گەیشتووەتە ئەوەی وەزارەتی دادی عێراق بڕیاریداوە زیندانی ئەبوغرێب بۆ ئەو کەسانە تایبەتبکرێت کە بە کەیسی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێن.

لە عێراق وابێت، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، کۆتایی مانگی چواری ئەمساڵ دەست بەسەر کارگەیەکی ماددەی هۆشبەردا گیرا، کە کریستاڵی بەرهەمهێناوە، کریستاڵیش لە عێراق و هەرێمی کوردستان زۆرترین بەکارهێنەری هەیە.

لە ٢٠١٩ تا ٢٠٢٣ زیاتر لە ١٠ هەزار و ٥٠٠ کەس بە تۆمەتبار بەکارهێنان و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، دەستەبەسەر زیاتر لە دوو تۆن ماددەی هۆشبەردا و دەیان هەزار حەبی کارتێکەری ئەقڵی گیراوە.

بەپێی ئەم نەخشەیەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە هەرێمی کوردستان ڕێڕەوی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەرە لە ئێرانەوە بۆ تورکیا و جیهان.

ئەوانەی دەستگیردەکرێن دوو جۆرن، یان بازرگانن یان بەکارهێنەرن یانیش هەردووکیانە، ئەوانەی بازرگانن تەنها کورد نین، بەڵکو نەتەوە جیاوازەکانی تێدایە، ئەوانەی بەکارهێنەریشن زۆرینەی گەنجەکانن، تەمەنیان لە ١٨ بۆ ٣٥ ساڵدایە.

٪٢٠ ئەوانەی لە زیندانەکانی هەرێمن کەیسەکەیان ماددەی هۆشبەرە، بەڵام زیندان چارەسەر نییە!، بەڵکو دەکرێت ببێتە ڕێگایەک بۆ یەکترناسینی بەکارهێنەر و بازرگان، ئەمەش کێشەکە قوڵتردەکاتەوە.

پێشتر بەکارهێنەر و بازرگانی بە تاوانبار ئەژماردەکران، بەڵام ئێستا بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکان لە هەرێمی کوردستان، بەکارهێنەر بە نەخۆش دادەنرێت، هەر بەپێی یاساکە دەبێت سەنتەرێک بۆ شیاندنەوەی کەسانی ئالودەبوو دروستبکرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ سەنتەرێک بوونی نییە.

ماددەی هۆشبەر تەنها زیانی تەندروستی بۆ خودی کەسەکە نییە، بەڵکو بە دایکی تاوانەکان دادەنرێت، کاتێک کەسێک ئالودەدەبێت، بۆ دەستکەوتنی پارە بۆ ماددەی هۆشبەر هەموو ڕێگایەک دەگرێتەبەر، تەنانەت دزیکردن و لەشفرۆشی، دەبێتە کەسێکی توندوتیژ، بەجۆرێک زۆرینەی ئالوودەبوان کەیسێکیشیان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی هەیە، لە کۆتایشدا خێزانەکان لێکهەڵوەدەشێن و ئەندامەکانیش پەرتەوازە دەبن.

قسەیەک هەیە دەڵێن، ئەگەر دەتەوێت کەسێک بناسیت سەیری هاوڕێکانی بکە، ئەمە لە ماددەی هۆشبەردا زۆر ڕاستە، ئەو بەکارهێنەرانەی کە دەستگیرکراون ٪٩٠ بەهۆی هاوڕێکانیانەوە تووشبوون، بۆیە دەبێت خێزانەکان هەر لە سەرەتای تەمەنی منداڵەکانیانەوە ئاگاداری ئەو هاوڕێیانەی منداڵەکانیان بن کە هەڵیدەبژێرن.

وه‌زیری شاره‌وانی هەڵوێستی لەسەر بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕاگەیاند
پێشت وه‌زیری شاره‌وانی هەڵوێستی لەسەر بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕاگەیاند
ویلیامز چارەنووسی خۆی یەکلادەکاتەوە
دواتر ویلیامز چارەنووسی خۆی یەکلادەکاتەوە
پەیوەندیدار