ویلیامز چارەنووسی خۆی یەکلادەکاتەوە



نیکۆ ویلیامز، ئەستێرەی هەڵبژاردنی ئیسپانیا و ئەتلەتیک بلباو چارەنووسی خۆی یەکلادەکاتەوە و ئەو داواکارییانەش ڕەتدەکاتەوە کە لە پریمیەرلیگەوە پێشکەشی دەکرێن.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، نیکۆ ویلیامز داوای لە نوێنەرەکانی کردووە جگە لەو داواکارییەی لە بەرشەلۆنەوە پێشکەشی دەکرێت، هەموو داواکاریی یانەکانی دیکە ڕەتبکەنەوە کە باس لەوە دەکرێت چێڵسی و ئارسیناڵی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسیشیان لە نێودایە.

ڕوونیشیکردەوە کە ویلیامز تەنها بیر لە مانەوە لە ئەتلەتیک بلباو یاخود گواستنەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەکاتەوە.

ئەستێرە لاوەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا تا 2028 گرێبەستی لەگەڵ بلباودا هەیە و لەئەگەری پێداگریی بەرشەلۆنە لەسەر گواستنەوەی بۆ ڕیزەکانی، دەبێت سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بدات کە بڕەکەی 58 ملیۆن یۆرۆیە.

هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی  ماددەی هۆشبەری جیهانە
پێشت هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی ماددەی هۆشبەری جیهانە
بڕیاری بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەران درا
دواتر بڕیاری بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەران درا
پەیوەندیدار