تائێستاش کۆرۆنا، هۆکارە بۆ مردن



ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، کۆڤید-19 بەردەوامە و هەفتانە نزیکەی هەزار و 700 کەس لە جیهاندا بەهۆی کاریگەرییان بە ڤایرۆسەکە گیان لە دەست دەدەن.

 

ڕێکخراوەکە لە ڕێگەی تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتییەوە داوای لەو کەسانە کرد کە زۆرترین مەترسی تووشبوونیان لەسەرە، بەردەوام بن لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڤید.

 

تیدرۆس ئەدهانۆم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “هەرچەندە ئامارەکانی مردن بەردەوامن لە تۆمارکردن، بەڵام داتاکان دەریدەخەن کە پاراستن لە ڕێگەی ڤاکسینەکانەوە لەنێو کارمەندانی تەندروستی و ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 60 ساڵەوەیە، کەمیکردووە”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: “رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەو کەسانەی لە گروپە مەترسیدارەکاندان لە ماوەی 12 مانگدا لە دوایین ژەمە ڤاکسینەکەیانەوە ڤاکسینی Covid-19 وەربگرن”.

 

بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، زیاتر لە حەوت ملیۆن کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هەرچەندە پێدەچێت ژمارەی ڕاستەقینەی پەتاکە زۆر زیاتر بێت.

 

تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣ کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆڤید-19ی وەک حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی جیهانی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە دۆزینەوەی ڤایرۆسەکە بۆ یەکەمجار لە شاری ووهانی چین لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019.

پرۆژه‌ی پاڵاوگه‌ی ئاو له‌ گه‌رمیان جێبه‌جێ دەکرێت
پێشت پرۆژه‌ی پاڵاوگه‌ی ئاو له‌ گه‌رمیان جێبه‌جێ دەکرێت
تاکسیی خۆکار، شۆفێرە چینییەکانی نیگەرانکردووە
دواتر تاکسیی خۆکار، شۆفێرە چینییەکانی نیگەرانکردووە
پەیوەندیدار