دۆزینەوەی ماددەیەک لەسەر مەریخ، زانایان سەرسام دەکات



ناسا دەڵێت؛ پشکنەری “کیوریۆسیتی” بە ڕێکەوت ماددەیەکی زەردی لەسەر مەریخ دۆزیوەتەوە کە “نابێت لەوێ بوونی هەببێت” و “سوپرایزێک”ە، کە زانایانی تووشی سەرسوڕمانکردووە.

 

ناسا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، چوار کەشتیوان بە ئاسمانگەڕی “کیوریۆسیتی”  بۆ وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمانی بەڕێکەوتوون و لە 30ی ئایاری ڕابردوودا، لەرێی ئامێری پشکنەرەکەیانەوە بە ڕێکەوت، ماددەیەکیان دۆزیوەتەوە کە پێشبینی نەدەکرا لەسەر ئەم هەسارەیە بێت، بەڵام بوونی هەیەو زەحمەتە زاناکان هۆکاری بوونەکەی ڕوونبکەنەوە.

زاناکان گریمانەیان کردووە، کە “ملیاران ساڵ لەمەوبەر لەبەرەنجامی تەقینەوە و سەرهەڵدانی گڕکان و دروستبوونی ڕێڕەو  کانزاکان بنەمای گۆگردیان بەجێهێشتووە، واتە تێکەڵەیەک لە گۆگرد و مادەی دیکە”.

 

دەوترێت، ئەگەر ئەم گریمانەیە دروست بێت، ئەوا ئەم کانزایانە بەڵگەی سەرنجڕاکێش دەخەنە ڕوو سەبارەت بەوەی کە چۆن و بۆچی کەشوهەوای هەسارەی سوور لە هاوشێوەی زەویەوە گۆڕاوە بۆ ئەو بیابانەی کە ئەمڕۆ هەیەتی.

 

زانایان دەڵێن، پشکنەرەکەیان پێشتر “جۆرێکی زۆری بەرد و نیشانەکانی ئاوی” دۆزیوەتەوە، لەچەشنی کانزاکانی وەک مەگنیسیۆم سەلفات، کالیسیۆم، سۆدیۆم کلۆرید دۆزیوەتەوە، بەڵام لەکاتی بەزاندنی ناوچە خوێیدا دۆزینەوەیەکی نایاب و چاوەڕواننەکراوی ئەنجامداوە.

لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ناسا ئاشکرایکردووە؛پشکنەری کیوریۆسیتی بەردێکی لەسەر هەسارەکە دۆزیوەتەوە کە “گۆگرد”ی تێدایە.

 

ناسا ڕوونی دەکاتەوە، نەک تەنها یەک بەردیان دۆزیوەتەوە کە گۆگردی پاکی تێدایە، بەڵکو تەواوی کێڵگەیەکیشیان دۆزیوەتەوە.

 

لە کاتێکدا زاناکان دانیان بەوەدا ناوە کە بەختیان هەبووە کاتێک پشکنەری “کیوریۆسیتی”  بەردەکەی دۆزیەوە، ئەشوین ڤاساڤادا لە تاقیگەی جێت پاڵنەری ناسا لە باشووری کالیفۆرنیا ڕایگەیاند: دۆزینەوەی کێڵگەیەک لە بەردەکان، کە لە گۆگردی پاک هاتووەتە بوون، وەک دۆزینەوەی مێرگێک ئاوی شیرین وایە لە بیابانەکاندا.

تاکسیی خۆکار، شۆفێرە چینییەکانی نیگەرانکردووە
پێشت تاکسیی خۆکار، شۆفێرە چینییەکانی نیگەرانکردووە
سەرۆک کۆمار دەچێتە فەڕەنسا
دواتر سەرۆک کۆمار دەچێتە فەڕەنسا
پەیوەندیدار