پێشنیارێك بۆ هەزران كردنی نرخی بەنزین دەكرێت



ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا كار لەسەر بەرزكردنەوەی پێشنیارێكە بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەزران كردنی نرخی بەنزینی موحەسەن بۆ 600 دینار.

سەفا مەشهەدانی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجوومەنەكە بۆ ڕۆژنامەی (الصباح) ڕایگەیاندووە، زۆرینەی ئەو خێزانانەی داهاتیان سنووردارە ناتوانن بەنزینی موحەسەن بكڕن، بۆیە بە ناچاری پەنا دەبەن بۆ بەنزینی نۆرماڵ، كە بەهۆی خراپی كوالێتییەكەیەوە دەبێتە هۆی خراپ بوونی ئۆتۆمبێلەكانیان.

ڕاشیگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێشنیارێك بە فەرمی بۆ ئەمیندارێتتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەكەنەوە بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزینی موحەسەن لە 850 دینارەوە بۆ 600 دینار بۆ یەك لیتر.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجوومەنەكە كاردەكات لەسەر چاوخشاندنەوە بە كارتی “ماستەر” كە بەكاردەهێنرێت لە بەنزینخانەكان، چونكە زۆرینەی هاووڵاتیان و بەتایبەت بەتەمەنەكان ناتوانن بەكاری بهێنن.

 

پۆلیسی هەولێر: دوو کەسمان بۆ تۆمەتی دزی و سەرانەوەرگرتن لە خەڵک دەستگیرکرد
پێشت پۆلیسی هەولێر: دوو کەسمان بۆ تۆمەتی دزی و سەرانەوەرگرتن لە خەڵک دەستگیرکرد
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی فاوندەیشن هەب كۆچی گەنجان كەم دەكاتەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی فاوندەیشن هەب كۆچی گەنجان كەم دەكاتەوە
پەیوەندیدار