قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی فاوندەیشن هەب كۆچی گەنجان كەم دەكاتەوە



 

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردن لەوادەی دیاری كراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد کە تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا کرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدان بە تواناکانی گەنجانی داهێنەر و کارسازی هەرێمی کوردستان و لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران رۆئیا و پلانی خۆی بۆ تواناسازی گەنجان ڕوون کردەوە و ئاماژەی بە پڕۆژەی فاوندەیشن هەب کرد، کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێتەوە.

قوباد تاڵەبانی داوایکرد هاوکارییەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر بۆ تواناسازی گەنجانی داهێنەر و کارسازی تەرخان بکرێت، چونکە لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان دەڕەخسێت و یارمەتیدەریش دەبێت بۆ گەشەسەندنی بزنسە بچوکەکانی گەنجان لە کوردستان.

وتیشی، “سەرکەوتنی پڕۆژەی فاوندەیشن هەب و پەرەپێدانی بزنسە بچوکەکان لە بەرژەوەندی یەکێتیی ئەوروپاشدایە بەوەی کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی کۆچی نایاسایی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات”.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کردەوە بۆ پاراستنی شەرعییەتی دامەزراوەکانی حکومڕانی هەرێمی کوردستان و جەختیشی کردەوە، لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمەوە دیاری کراوە.

پێشنیارێك بۆ هەزران كردنی نرخی بەنزین دەكرێت
پێشت پێشنیارێك بۆ هەزران كردنی نرخی بەنزین دەكرێت
بارستە هەوایەكی فێنك و شەماڵ هەرێم دەگرێتەوە
دواتر بارستە هەوایەكی فێنك و شەماڵ هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار