عێراق بە بەهای زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار “گەنمی ئوسترالی” هاوردە دەکات



لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا عێراق بە بەهای زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار گەنمی ئوسترالی هاوردە کردووە.

بەپێی ماڵپەڕی نەخشەی بازرگانی، کە نەخشەی بازرگانی بۆ وڵاتانی هەناردەکردن، هاوردەکردن، خواستی نێودەوڵەتی، بازاڕە بەدیلەکان، و بازاڕە کێبڕکێکارەکان دابین دەکات، هاوردەی گەنمی عێراق لە ئوسترالیا لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

ماڵپەڕەکە لە ئامارێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە عێراق لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا گەنمی لە ئوسترالیا هاوردە کردووە بە بڕی ٩٩٦ هەزار و ٤٦١ هەزار تۆن، کە بەهای کۆی گشتی گەیشتووەتە ٣٢٣ هەزار و ٤٧٩ ملیۆن دۆلار.

ئاشکراشی کردووە، پشکی عێراق لە هاوردەکردنی گەنمی ئوسترالیا ٪١٥ بووە.

ئایدز، هەر خولەکێک کەسێک لەناو دەبات
پێشت ئایدز، هەر خولەکێک کەسێک لەناو دەبات
سوپای سووریا بە درۆن هێرشی کرد سەر خاڵێکی سەربازیی تورکیا
دواتر سوپای سووریا بە درۆن هێرشی کرد سەر خاڵێکی سەربازیی تورکیا
پەیوەندیدار