سوپای سووریا بە درۆن هێرشی کرد سەر خاڵێکی سەربازیی تورکیا



سوپای سووریا بە درۆن هێرشیکردە سەر خاڵێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای تورکیا کە لە دەوروبەری شاری ئیدلب جێگیرکراون.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزەکانی ڕژێمی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی شاری ئیدلب بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای تورکیا.

ڕوونیشیکردەوە کە بە هۆی هێرشەکەوە چەن کۆگایەکی سووتەمەنی نێو خاڵە سەربازییەکە گڕیان گرتووە، بەڵام زانیاری دەربارەی ئەگەری زیانی گیانیی ڕانەگەیەندراوە.

سوپای تورکیا بە بیانووی دروستکردنی پشتێنەی ئەمنیی لە نێوان باکوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا، دەستی بەسەر ڕووبەرێکی فراوانی ناوچەکانی باکووری سووریادا گرتووە و تا ئێستا چەندین جار حکومەتی دیمەشق داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیای کردووە، بەڵام ئەنقەرە بە دەنگ ئەو داوایانەوە نەچووە.

عێراق بە بەهای زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار “گەنمی ئوسترالی” هاوردە دەکات
پێشت عێراق بە بەهای زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار “گەنمی ئوسترالی” هاوردە دەکات
تۆمەتبارێک کە سیحر و جادووی دەکرد، دەستگیرکرا
دواتر تۆمەتبارێک کە سیحر و جادووی دەکرد، دەستگیرکرا
پەیوەندیدار