لەم وەرزەدا، چاو وقاوە کەم بخۆنەوە



یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی وەرزی هاوین بریتییە لە خواردنەوەی بڕێکی زۆر شلەمەنی بەڵام شارەزایان ئامۆژگاری ئەوەمان دەکەن کە دوور بکەوینەوە لە خواردنەوەی چا و قاوە، لەم وەرزدا .

 

لە وەرزی هاویندا بە تایبەت لە مانگەکانی تەمموز و ئاب دا، مرۆڤ دەبێت ئاگادار بێت لە خواردنەوەی ئاو بە ڕێژەیەکی پێویست.

 

لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما واباشە نزیکەی سێ لیتر شلەمەنی لە شەو و ڕۆژێکدا بخورێتەوە، لە شوێنی کار یان وەرزشکردن، سروشتییە ڕێژەی ئەو شلەمەنیانەی کە پێویستە بخورێتەوە زیاد بکرێت، بە تایبەت ئاو، وەک لە ماڵپەڕی Futurezone نەمسادا هاتووە.

 

بەڵام هەموو خواردنەوەکان لە کەشوهەوای گەرمدا سوودیان نییە، تەنانەت شارەزایان پێیان وایە دوو شلەمەنیی باو لە ژیانی ڕۆژانەدا کاریگەری پێچەوانەیان هەیە و لەش شێدار ناکەن، ئەوانیش چا و قاوەن.

 

بەبێ گوێدانە ئەوەی خواردنەوەکان گەرمن یان سارد، چاو و قاوە دەبنە هۆی وشکبوونەوەی لەش، هەردووکیان میزهەڵگرن و ئاو لە جەستەدا ناهێڵن.

 

کاتێک هەست بەم نیشانانەی خوارەوە دەکەیت، پێویستە بە خێرایی بڕێکی زۆر شلەمەنی بخۆیتەوە، بەتایبەتی ئاو، ئەمانەی خوارەوەش نیشانەکانی وشک بوونەوەن؛

  • تینوێتی
  • وشکبوونەوەی دەم و زمان
  • ژانەسەر
  • ماندووبوون
  • هەستکردن بە بێهێزی لاوازی
  • گێژ بوون

لەوانەیە لە درێژخایەندا نیشانەکانی تر دەربکەون، وەک؛ قڵیشانی لێو، گۆڕینی ڕەنگی میز، وشکبوونەوەی پێست و خوران.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنمایی نوێی بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنمایی نوێی بڵاوکردەوە
سۆران عومەر: هەرێم سندوقی خانەنشینی نییە و عێراقیش داوای پارەکەی دەکات
دواتر سۆران عومەر: هەرێم سندوقی خانەنشینی نییە و عێراقیش داوای پارەکەی دەکات
پەیوەندیدار