لە کەمپینێکدا ٨١ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە



جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کەمپینێکدا، ٨١ ملیۆن دۆلاری لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کۆکردەوە، کە ھاووڵاتییان بە کەمپینەکەیان بەخشیبوو.

کامالا ھاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ٨١ ملیۆن دۆلاری لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کۆکردەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوو ڕۆژ لەمەوبەر سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە کاندیدبوونی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٥ی تشرینی دووەمدا کشایەوە و پشتگیری خۆی بۆ جێگری سەرۆک، کامالا ھاریس ڕاگەیاند.

ئێستا کامالا ھاریس، نزیکترین کەسە کە لەلایەن دیموکراتەكانەوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت ڕکابەری دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بکات بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆکایەتی.

بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە لەلایەن تیمەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە، کامالا ھاریس لەمیانی کەمپینێکدا، ٨١ ملیۆن دۆلاری لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کۆکردەوە کە ھاووڵاتییان بە کەمپینەکەیان بەخشیبوو.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، ئەو بڕە پارەیە، زۆرترین بەخشین بووە، کە کامالا ھاریس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، توانیویەتی کۆی بکاتەوە.

دوێنێ دووشەممە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کامالا ھاریس بەڵێنی دا کە کاندیدکردن لەلایەن دیموکراتەکانەوە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی بەدەست بھێنێت و بەسەر کاندیدی کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپ-دا سەربکەوێت.

 

خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتیی دەکرێت
پێشت خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتیی دەکرێت
بۆمبێکی وێرانکەری ئەمریکی، هەرا دەنێتەوە
دواتر بۆمبێکی وێرانکەری ئەمریکی، هەرا دەنێتەوە
پەیوەندیدار