ڕووسیا 25 درۆنی ئۆکراینای خستەخوارەوە



ئۆکراینا بە درۆن هێرشی کردە سەر ڕووسیا، بەڵام سەرجەمیان لە لایەن بەرگری ئاسمانیی ئەو وڵاتەوە تێکشکێندران.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، دوێنێ شەو سیستمی بەرگری ئاسمانیی سوپای وڵاتەکەیان 25 درۆنیان خستەخوارەوە کە لەلایەن ئۆکرایناوە ئاراستەکرابوون.

ڕوونیشیکردەوە درۆنەکان لە ئاسمانی دەریای ڕەش، کریما و هەردوو هەرێمی بیلگورۆد و بریانسک تێکشکێندراون کە دەکەونە باشووری ڕووسیاوە.

لای خۆشیەوە میخاێل رازڤۆجایێڤ، پارێزگاری شاری سيفاستوپولی سەر بە هەرێمی کریما ڕایگەیاند زیاتر لە 15 درۆنی ئۆکراینا خراونەتە خوارەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێک بە ژێرخانی وڵاتەکە بگەیەنن.

“پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزای پێنجوێن نەگەیشتووەتە ٪٢”
پێشت “پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزای پێنجوێن نەگەیشتووەتە ٪٢”
دوو کەس لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە دەستگیرکران
دواتر دوو کەس لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە دەستگیرکران
پەیوەندیدار