جارێکی تر “سیمپسۆنەکان” هاتنەوە بەر باس



زنجیرەی سیمپسۆنەکان دووبارە هاتنەوە بەر باس و سۆشیال میدیای تەنییەوە بە ]پێشبینی بردنەوەی کامالا هاریس لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.

جارێکی تر زنجیرە ئەنیمەیشنی بەناوبانگی “سیمپسۆنەکان” هەرادەنێتەوە وەک چۆن لە زۆرێک لە ڕووداوەکانی جیهاندا ڕوویداوە، ئەمجارە ئاماژە بە کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا کراوە.

دوای ئەوەی جۆ بایدن کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ڕاگەیاند، هەروەها پاڵپشتیکردنی جێگرەکەی کامالا هاریس وەک کاندیدی  پارتی دیموکراتەکان مشتومڕی دروستکرد.

لە هەمان کاتدا ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا کلیپەکانی زنجیرەی “سیمپسۆنەکان”یان بڵاوکردەوە، کە بە وتەی خۆیان پێشبینی کاندیدکردنی کامالا هاریس دەکات بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە ئەڵقەیەکی نوێی زنجیرە پێشبینییە مشتومڕاوییەکان کە زنجیرەکە دەستیپێکردووە.

بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی “The Independent”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەم وێنەگرتنانە دەگەڕێنەوە بۆ ئەڵقەی وەرزی ١١، بە ناوی “بارت بۆ داهاتوو”، کە تێیدا کارەکتەری لیزا سیمپسۆن دەرکەوت دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا.

ئەوەی جێی باسە لەو زنجیرەیەدا لیزا جل و بەرگێکی لەبەردا بوو زۆر لە یەکێک لە جلوبەرگەکانی هاریس دەچوو، کە لە کاتی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢١ لەبەری کردبوو، کە گوارەی مرواری و ملوانکەی مرواری و چاکەتێکی وەنەوشەیی لەبەردا بوو.

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکات
پێشت چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکات
پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
دواتر پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پەیوەندیدار