پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە



کەشناسێک پێشبینی دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات و دەڵێت”لە کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما دادەبەزێت”.

ئاراس جەبار پێشبینیکاری کەشناسی بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە بەگشتی پلەی گەرمی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان جێگیربووە و تا رۆژی پێنجشەمە 25/7/2024 کەشەکە بەم جۆرە ئەمێنێتەوە و ھەر لەرۆژی پێنجشەمەی کۆتای ئەم ھەفتە بۆ ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو 29/7/2024 پێشبینی دەکرێت بارستە ھەوایەک لەتورکیاوە رووبکاتە ناوچەکانمان و بەھۆیەوە پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا بەڕاورد بە کاتی ئێستا 2 تا 3 پلەی سەدی نزمبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت .

ئاماژەی بەوەشدا، دوابەدوای ئەم نزمبوونەوەیە ئەگەر گۆرانکاری ڕوونەدات پێشبینی دەکرێت لە کۆتایەکانی ئەم مانگەوە 29/7/2024 بۆ سەرەتای مانگی داھاتوو 2/8/2024 بارستە ھەوایەکی فێنک لە ڕووسیاوە داببەزێتە سەر ناوچەکانی باکوری ئێران و رۆژھەڵاتی تورکیا و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان لەم قۆناخەشدا پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە لەگەڵ چالاکبوونی بایەکی فێنک لە باکوری رۆژھەڵاتەوە کە ئەمەش پێچەوانەی پێشبینیەکانی پێشتربوو کە چاوەروان ئەکرا پلەی گەرمی لەکۆتای مانگ بەرزببێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە،  گۆرانکاری نوێ پێچەوانەبوو بەنیسبەت ئەو ماوەیەوە پلەی گەرمی بەو رادەیە نزمببێتەوە زۆرە بۆ ئەم کاتە کە لەنێو چلەی ھاوینداین و ساڵانە گەرماکان زیاتر ئەبێت .

ئێستا عێراق و هەرێمی کوردستان لە وەرزی هاویندان و بەتایبەت لە چلەی هاویندان، پلەکانی گەرما لە ماوەی ڕابردوودا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە چەند پارێزگایەکی عێراق پشوو ڕاگەیەندرا.

جارێکی تر “سیمپسۆنەکان” هاتنەوە بەر باس
پێشت جارێکی تر “سیمپسۆنەکان” هاتنەوە بەر باس
حەبی خەو و کاریگەرییە خراپەکانی
دواتر حەبی خەو و کاریگەرییە خراپەکانی
پەیوەندیدار