هاتووچۆ ئاگادارییەك بۆ پێدانی تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل بڵاودەكاتەوە



هاتووچۆی هەڵەبجە پێدانی ژمارەیەك تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل بە هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت و جەختیشدەكاتەوە، لە سبەینێوە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانیان بكەن بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانی پێدانی ئەو تابلۆیانە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، ئەم ژمارە دڵخوازانەی خوارەوە بێ ڕکابەرن ژمارەیان ( ٤٠٢ ) کەسە، هەر هاووڵاتیەك فۆڕمی داواکاری ئەم ژمارانەی پڕکردۆتەوە لە سبەینێوە واتە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٢٣ لەکاتژمێر ( ٩ – ١٢ ) ەوە دەتوانێت سەردانمان بکات.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە لەسەر ئەم هاووڵاتیانە، کە لەماوەی ( ٧ ) ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان تایبەت بەو ژمارە دڵخوازانە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هاووڵاتیانەی فۆرمی ژمارەی دڵخوازیان وەرگرتووە بە هەردوو پیتی A و B لەم ژمارانەی لای خوارەوە ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٠٢٤/٧/٢٤ کاتژمێر 12.30خولەک ئامادەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان:
A11000 3
A12000 2
A22000 3
A 23023 2
B 1998 6
B 5050 3

جەختیشی كردۆتەوە، هەموو داواکاران لە ژمارە ڕێکەکانی (10000 ، 20000 ، 30000 ، 40000 ، 50000، 60000، 70000، 80000، 90000) هەمان ڕۆژ لەکاتی دیاریکراو سەردان بکەن بە هەردوو پیتی (A و B).

ڕوونیشی كردۆتەوە، دیاریکردنی کاتژمێر 12.30بەهۆکاری ئەوەی لەئێستادا بەشی تۆمارکردن ئۆتۆمبیل تۆماردەکات نامانەوێ نارەحەتی بۆ ئەو هاووڵاتیانە دروست ببێت سەردانی بەشی تۆمارکردن ئەکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان.

وێنەی ژمارە دڵخوازە داواکراوەکان :

عێراق ئەنجامی تاقیكردنەوەی 6ی ئامادەیی لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە
پێشت عێراق ئەنجامی تاقیكردنەوەی 6ی ئامادەیی لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە
دامەزراندن بۆ سەدان دەرچووی تر کرایەوە
دواتر دامەزراندن بۆ سەدان دەرچووی تر کرایەوە
پەیوەندیدار