بڕیارێك دەربارەی ئاوی ناو دەبە و پەرداخی پلاستیك درا



قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە نادرێت ئاوی دەبە لەشوێنی گەرمدا دابنرێت و بگوازرێتەوە و دەشڵێت: لیژنەیەکی تایبەت چاودێری بەرهەمهێنان و گواستنەوە و هەڵگرتنی ئاوی دەبە دەکات.

قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری کارگەکان و کۆگانی ئاوی دەبە دەکات و ڕێگە نادات لە بەرهەمهێنانەوە هەتا دەگات بەدەستی هاووڵاتیان لەشوێنی پلە گەرمی بەرز و نەشیاودا دابنرێت و بگوازرێتەوە.

سەلار عەزیز، سەرۆکی لیژنەی کارگە و کۆگاکانی ئاو لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەکەمان لە نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان پێکهاتووە و چاودێری بەرهەمهێنانی ئاوی دەبە دەکەین هەتا دەگات بە دەستی هاووڵاتیان.

وتیشی، “ڕێگە نادەین بە شێوەی ناتەندروست و شوێنی خۆر لە گەرمی بەرز هەڵبگیرێت یان بگوازرێتەوە، لە مارکێتەکانیشدا پێویستە لەشوێنی تایبەتدا دابنرێت، هەر کارگە و کۆمپانیا و مارکێتێک پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت ڕێکاری یاسایی لەگەڵ دەگرینەبەر.

جەختیشی كردۆتەوە، نابێت لە هیچ کات و وەرزێکدا ئاوی دەبە بەر تیشکی خۆر بکەوێت، یان پلەی گەرمییەکەی لە ٣٠ پلە بەرزتر بێتەوە.

بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

بڕی ئەو پارەیەی دەدرێت بە ئاوارەكان بۆ گەڕانەوەیان ئاشكراكرا
پێشت بڕی ئەو پارەیەی دەدرێت بە ئاوارەكان بۆ گەڕانەوەیان ئاشكراكرا
21 تیرۆستی داواکراو دەستگیرکران
دواتر 21 تیرۆستی داواکراو دەستگیرکران
پەیوەندیدار