دادگای فیدڕاڵی 7 سكاڵای لەسەر هەرێم یەكلایی كردەوە



دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق 7 سكاڵای توركمان و مەسیحییەكانی ڕەتكردەوە، كە داوایان كردووە بۆ كورسی “كۆتا” هەڵبژاردن یەك بازنە بێت.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ (7) سكاڵای ڕەتكردەوە، كە ژمارەیەك بەرپرس و كەسایەتی مەسیحی و توركمانی هەرێمی كوردستان لەسەر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆماریان كردبوو، كە تیایدا داوا دەكەن بۆ كورسی “كۆتا”ی پێكهاتەكان هەڵبژاردن بەشێوەی یەك بازنەیی بێت.

لە كۆی حەوت سكاڵاكە، شەشیان داوایان لە دادگا كردووە حوكم بدات بەوەی ماددەی (2)ی رێنمایی (سیستەمی تۆماركردن و پەسەندكردنی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان) كە لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە دەرچووە، نادەستوریە، سكاڵایەكیش داوا دەكات دادگا ماددەی (1)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان كوردستان بە نادەستوری دابنێت.

ماددەی 2ی رێنمایی تۆماركردن و پەسەندكردنی كاندیدەكان، كە زۆرترین سكاڵای لەسەر كراوە، باس لە تەرخانكردنی (5) كورسی “كۆتا” دەكات بۆ پێكهاتەكان لە كۆی 100 كورسی پەرلەمانی كوردستان.

مەسیحییەكان لە سكاڵاكەیاندا داوایان كردووە، جگە لە یەك بازنەیی هەڵبژاردن، كورسی “كۆتا”ی مەسیحییەكان بۆ (5) كورسی زیا بكرێت.

دادگای فیدراڵی سكاڵای سكاڵاكارەكانی ڕەتكردوەتەوە، بەبەهانەی ئەوەی ئەم بابەتە بەگوێرەی حوكمی ژمارە (126/فیدراڵی/ 2024) لە رۆژی 21ی ئایاری ئەمساڵدا یەكلاكراوەتەوە، واتا دادگا جەختی لەسەر حوكمی پێشووی خۆی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە كردوەتەوە.

سكاڵاكارەكان لەم كەیسانەدا بریتی بوون لە هەریەكە لە:
– یروانت نیسان ماركۆس- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان
– پارێزەر ئازاد عەبدولحەمید ئەحمەد
– زیا بوتروس سلێوە
– ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح، وەزیری گواستنەوەی هەرێم كە سەرۆكی ئیئتیلافی حامورابییە
– جنان جەبار بویا- سەرۆكی پارتی ئەنجومەنی نەوتەوەیی كلدان
– روبینە ئۆیملك عەزیز، جێگری سەرۆكی رەوتی شلاما بۆ كاروباری مەسیحییەكان
– ئازاد ئیكرام بەهرام، سەرۆكی لیستی میللەتی توركمانی
– محەمەد سەعدەدین ئەنوەر، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی
– سەركەوت حەمید عەبدولقادر
– بڕوا عومەر رەسوڵ، بەرپرسی لقی هەولێری رێكخراوی بارش

ژن و کاریگەرییەکانی ژن بوون
پێشت ژن و کاریگەرییەکانی ژن بوون
ئیسرائیل کاتز: تورکیا پشتیوانی دارایی پێشکەش بە حەمماس دەکات
دواتر ئیسرائیل کاتز: تورکیا پشتیوانی دارایی پێشکەش بە حەمماس دەکات
پەیوەندیدار