ئیسرائیل کاتز: تورکیا پشتیوانی دارایی پێشکەش بە حەمماس دەکات



وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل تورکیا تۆمەتبار دەکات بە دابینکردنی پارە و چەک بۆ حەماس و شەرکردن لە دژی ئیسرائیل.

بەپێی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا، ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە 21ی تەمموز ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئەندامانی شانەیەکی تیرۆریستیان دەستگیر کردووە کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دارایی و چەکداری کراون.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پۆستێکی بڵاوکردۆتەوە کە بەشێوەیەکی تەنز ئامیز وێنەی کاریکاتێری عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیای تێدایە نووسیویەتی، ئەردۆغان بە مەبەستی کوشتنی هاووڵاتیانی ئیسرائیل، پارە و چەک بۆ “شانە تیرۆریستییەکانی حەماس” دابین دەکات.

کاتز ئاماژەی بەوەشداوە، دەزگای ئاسایش و هەواڵگری ناوخۆی ئیسرائیل (شین بەت)، ئەندامانی شانەیەکی حەماسیان دەستگیرکردووە کە خوێندکاری زانکۆی بیرزەیت بوون لە ڕامەڵڵا، و دەڵێت ‘فەرماندەیی بزووتنەوەی حەماس لە تورکیا، ئەندامانی دەستگیرکراوی حەماسی ئاڕاستە کردووە.”

کاتز جەختیشیکردۆتەوە “ئەو تیرۆریستە دەستگیرکراوانە کە ڕاهێنانی سەربازیان پێکراوە و چەک وهەزاران دۆلاریان پێ بووە، بە تەمای ڕێکخستن و ئامادەکردنی هێرشێکی تیرۆریستی بوون لە ناو ئیسرائیلدا.”

کاتز لە کۆتایی پۆستەکەیدا نووسیوێتی “ئەردۆغان بەهۆی ئایدۆلۆژیای توندڕەو و دژە جوو، خەریکە تورکیا دەکاتە وڵاتێکی پشتیوانیکەر لە تیرۆر و نزیکبوو لە ‘میحوەری شرانگێز’ لە ژێر سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا.”

ئەوەی جێی سەرنجە تا ئێستا تورکیا بەفەرمی هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر وتەکان و پۆستەکەی کاتز نەبووە.
لە ناوەراستی ئەم مانگە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەنکەرە بە پلانەکانی هاوکاریی نێوان ئیسرائیل و ناتۆ ڕازی نابێت، ئەمەش کاردانەوەی ئیسرائیلی لێکەوتەوە و وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل 12ی ئەم مانگە ڕەخنەی توندی لە لێدوانی سەرۆککۆماری تورکیا گرت و وتی،”کە وڵاتێکی وەک تورکیا کە پاڵپشتی لە بکوژان و دەستدرێژیکارانی حەماس و میحوەری شەرانگێزی ئێران دەکات، نابێت ئەندامی ناتۆ بێت”.
ئەردۆغان کە هەمیشە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس هەبووە و چەندین جار لە تورکیا میوانداریی کردوون، لەم دواییانەدا لە وەڵامی چڕبوونەوەی ئەگەری شەڕی ئیسرائیل و حزبوڵڵا، پشتیوانی ئەنکەرەی بۆ لوبنان ڕاگەیاند و داوای لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە کرد هەڵوێستێکی هاوشێوە بگرنەبەر.

دادگای فیدڕاڵی 7 سكاڵای لەسەر هەرێم یەكلایی كردەوە
پێشت دادگای فیدڕاڵی 7 سكاڵای لەسەر هەرێم یەكلایی كردەوە
زیاتر لە 33 ملیار دینار بۆ هەولێر تەرخانکرا
دواتر زیاتر لە 33 ملیار دینار بۆ هەولێر تەرخانکرا
پەیوەندیدار