ئەوانەی قەرزی کارەبایان لایە، کارەباکەیان دەبڕدرێت



لێخۆشبوونی 20٪ی کرێی کارەبا هەفتەیەکی ماوە و بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دهۆکیش دەڵێت، ئەو بەشداربووانەی قەرزدارن، کارەباکەیان دەبڕدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، شاکر مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دهۆک لە میانی سەردانێکیدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سێمێل ڕایگەیاند، ئەو بەشداربووانەی بەردەوام پارەی کرێی کارەبا نادەن یاخود قەرزدارن، کارەباکەیان دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دهۆک هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی کاتی دەستپێکردنی کرێی کارەبا نەداوە.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لێخۆشبوونی (٢٠٪)ی پارەی کەڵەکەبووی پسوڵەی کارەبا هەفتەیەکی ماوە و ڕۆژی ٣١ی ٧ وادەکە کۆتایی دێت.

نێچیرڤان بارزانی دەچێتە باكۆ
پێشت نێچیرڤان بارزانی دەچێتە باكۆ
کێشەی مووچەی دوو مانگی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ چارەسەرکرا
دواتر کێشەی مووچەی دوو مانگی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ چارەسەرکرا
پەیوەندیدار