” پۆستى پارێزگارى کەرکوک پشکى کوردە”



لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک کۆبوونەوە و لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک بڕیاریاندا و وتیان” ئەو پۆستە پشکی کوردە”.

ئەمڕۆ یەک شەممە 21تەمموز لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک لە بارەگای کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ پۆستی پارێزگار کردەوە.

لە دوای کۆبوونەوەی لایەنەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، پێویستە لایەنە براوەکان پەلەبکەن لە پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی کەرکوک، بەمەبەستى خزمەتکردنى شارى کەرکوک و جەختیشیان لەوەکردەوە، کە پۆستى پارێزگارى کەرکوک پشکى کوردە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە ، بۆ چارەسەرکردنی تەواوەتی کێشەکان لەکاتى پێویستدا پێشنیاری کۆبوونەوەى کەسى یەکەمى حیزبەکان لە پارێزگاکە دەکرێت و داوادەکرێت بە زوویی ئەنجام بدرێت.

حەوت مانگ لەمەوبەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق بەڕێوەچوو، تا ئەم ساتە بەهۆی ململانێی لایەنە سیاسییەکان حکومەتی خۆجێی لە کەرکوک پێکنەهێنراوە، هاوکات دوای خانەنشینبوونی ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک و سوێندخواردنی وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو و تێیدا ماوەی 30 رۆژ دیاریکراوە تاوەکو لایەنە براوەکانی پارێزگاکە رێککەوتنی سیاسی بکەن بۆ دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکان.

زەوی دەکوڵێت، نیوەی عێراقیش مەترسی لەسەرە
پێشت زەوی دەکوڵێت، نیوەی عێراقیش مەترسی لەسەرە
كۆمپانیای بەڕێز: بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی حساب بۆ بڕیاری دادگا ناكات
دواتر كۆمپانیای بەڕێز: بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی حساب بۆ بڕیاری دادگا ناكات
پەیوەندیدار