پێكهاتەكان داوای 15 كورسی لە پەرلەمانی كوردستان دەكەن



وەزیری پێکهاتەکان لە حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێویستە پێكهاتەكان مافی ڤیدتۆیان لە پەرلەمانی كوردستان هەبێت و دەشڵێت: سیستمی کۆتا لە عێراقدا سەرکەوتوو نەبووە، دەبێت لە هەرێمی کوردستان زیاتر کار بۆ فراوانکردن و باشترکردنی سیستمەکە بکرێت.

ئایدن مەعروف، وەزیری پێکهاتەکان لە حكومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەت پشتیوانی داواکاری و مافی پێکهاتەکان و پێکەوەژیانی کردووە، بەڵام لە عێراقدا سیستمی کۆتا سەرکەوتوو نەبووە.

ڕاشیگەیاند، پێویستە لە خوولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ژمارەی کورسی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە پێنج کورسییەوە بکرێت بە 15 کورسی.

ئایدن مەعروف بە گرنگی دەزانێت مافی ڤیتۆ لە خولی شەشەمی پەرلەمان بە پێکهاتەکان بدرێت، تا زیاتر ڕەچاوی ماف و داواکارییەکانیان بکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە 22-2-2024 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی 11 کورسی کۆتاکانی دا و سیستمی هەڵبژاردنی لە هەرێمی كوردستان كرد بە 4 بازنە.

 

بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ڕێگایەک دەگیرێت
پێشت بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ڕێگایەک دەگیرێت
لە هەولێر ئامادەکاری بۆ ڕێگرتن لە لافاو دەکرێت
دواتر لە هەولێر ئامادەکاری بۆ ڕێگرتن لە لافاو دەکرێت
پەیوەندیدار